شوبات 16, 2019

18ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت

18ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەستەی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت. سەرۆكی كاتی پەرلەمان دەڵێ: وەكو پەرلەمان هەموو ئامادەكاریەكمان كردووە و ٤٨ سەعات پێش كۆبوونەوەكە، هەموو ئەندامان ئاگادار دەكەینەوە و بانگهێشتیان دەكەین بۆ كۆبوونەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی كاتی پەرلەمان 48 كاتژمێر پێش بەستنی دانیشتنی یەكەم كە بەكراوەیی ماوەتەوە، بانگهێشت نامە بۆ ئەندامانی پەرلەمان دەنرێت، بۆ ئەوەی كە كۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدرێت، دواتر بەرنامەی كار دادەنرێت.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە دانیشتنی یەكەم بەرنامەی كار بەو شێوەیە دەبێت، كە سێ ئەندام مافی سوێندخواردنیان لە دەستداوە، سێ ئەندامی دیكە شوێنیان دەگرنەوە، بەرنامەی كار بەوشێوەیە دەبێت، كە لە خاڵی یەكەم ئەو سێ ئەندامەی كە دێن لە شوێنی سێ ئەندامەكەی دیكە دەستبەكار بن و سوێندنی یاسایی بخۆن، خاڵی دووەمی بەرنامەی كار هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی دەبێت، وەكو ئەوەی كە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هاتووە.
ئەو كۆبوونەوەیە تەواوكەری كۆبوونەوەی 6/11/2018ـەیە جگە لە هەڵبژاردنی دەستەكە، چالاككردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەخرێتە بەرباس، كە بەشێوەیەك 48 كاتژمێر دوای كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆی فراكسیۆنەكان دەهێڵدرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین لەو ماوەیەدا لەنێو خۆیاندا رێكبكەون و لە دانیشتنی دواتر تایبەت دەبێت بە چالاككردنەوەی دامەزراوەكە و هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم.
رۆژی پێنجی ئەم مانگە، مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەكیان پێكهێنا بۆ نووسینی رەشنووسی رێككەوتنێكی سیاسی، تاوەكو مەكتەبی سیاسی هەردوولا واژۆی بكەن و بڕیاری لەسەر بدرێت، وا بڕیارە پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان لە 18ی ئەم مانگەدا، جارێكی دیكە پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە، رەشنووسەكە ئامادە دەكرێت بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەردوولا واژۆ بكرێت.
رێڤینگ هرووری، سەرۆكی كاتی پەرلەمان بۆ "هەولێر" دیاركرد:" بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان پارتی و یەكێتی هەیە، 18ی مانگ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، ئێمەش وەكو پەرلەمان هەموو ئامادەكاریەكمان كردووە، پێش 48 كاتژمێر هەموو ئەندامانی پەرلەمان ئاگادار دەكەینەوە، ئەو كۆبوونەوەیە بەردەوامی دانە بە كۆبوونەوەی یەكەم و بەرنامەی كاری پەرلەمان ئەوەیە كە لە برگەی یەكەم سێ ئەندامی نوێ لە شوێنی ئەو سێ ئەندامەی سوێندی یاساییان نەخواردووە سوێند دەخۆن، لە برگەی دووەم دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
سەرۆكی كاتی پەرلەمان دەشڵێ:" كاتێك كە لیژنەی یاسایی دانرا، یەكەم كاری ئەو لیژنەیە و پەرلەمان ئەوە دەبێت یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكرێتەوە، یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كاری پێ دەكرێت و خاڵێك زیاد دەكرێت، بۆ ئەوەی لەو خولەدا سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت".

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 12 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 11 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 05 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 04 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 31 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 30 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 29 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 28 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 27 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 24 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 23 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 22 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 21 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 20 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 17 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 16 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 15 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 08 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 02 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 24 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 23 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 20 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
© 2017 Hawler