تەمموز 19, 2019

وه‌زاره‌تی دارایی تایبەت بە لادان و دانانی 100 فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی راپه‌ڕین روونکردنەوە دەدات

تایبەت بە دانان و لادانی ١٠٠ فەرمانبەری گرێبەستی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین، وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی کە وێنەیەکی بۆ رۆژنامەی ''هەولێر'' نێردراوە سەبارەت بە دانان و لادانی ١٠٠ فەرمانبەری گرێبەست، هاتووە: دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە واز دێنێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆ دەکرێت بەپێی رێنماییەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بە پێی پێویست و داواکاری فەرمانگەکان.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كەی وەزارەتی دارایی‌:
دەربارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمار (6800) لە 19/12/2018، تایبەتە بە لادان و دانانی (100) فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە رابگەیەنین:
1-دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە واز دێنێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆ دەکرێت بەپێی رێنماییەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بە پێی پێویست و داواکاری فەرمانگەکان.
2-رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێدەکرێت لە لایه‌ن وەزارەتمان.
3-هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەین.
4-لەبەر ئەوەی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی راپەڕین تازە کراوەتەوە (استحداث) کراوە و جیا کراوەتەوە لە بەڕێوبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆ ئەنجام دراوە.

 

© 2017 Hawler