ئاب 23, 2019

پێترۆلیۆم ئێکۆنۆمیست: کەرتی نەوتی کوردستان دەبووژێتەوە

 

ساڵی 2018 هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کێشەی زۆر کرایەوە، بەتایبەت دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی لە ئەیلوولی ٢٠١٧، هەرێمەکە خاکێکی زۆری لەدەستدا، لەگەڵیشی بەشێک لە هەناردە و توانای وزەیی، چونکە هێزە عێراقیەکان بە هێرش ناوچە کێشە لەسەرەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد لە ناویاندا شاری کەرکووکی دەوڵەمەند بە نەوت، هەرێمی کوردستان تووشی بارێکی قورسی دارایی بوو، سەرکردەکانیشی هەستیان بە دابڕان و خیانەت کرد.

هەرچەندە بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان کە رێژەی هەناردەی نەوتەکەی لە ٥٨٠ هەزارەوە دابەزی بە کەمبوونەوەی ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام ئێستا نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە هەناردە دەکات، ئێستاش هەواڵی خۆشتر هەیە، پلانی هەڵکەندن و بەرهەمی زیاتری بۆڕی داندراوە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ١٠٠ هەزار بەرمیلی دیکە دێتە سەر ئەو ڕێژەیە.
لیستێکی چەسپاوی دانەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی کارکەر لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دانراوە، تەنانەت لەوەش زیاتر رۆیشتووە، سەدان ملیۆن دۆلاری داوەتەوە کۆمپانیاکان بەرامبەر هەناردەی نەوت و بەرهەمهێنانی بۆ بۆڕی نەوتی کوردستان، لەگەڵ بەردەوامی دانەوەی پارەی کۆمپانیاکان کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی بە خێرایی دەستی کرد بە بەستنەوەی کێڵگەی فیشخابوور بە بۆڕی نەوتی کوردستان، زیاتریش لەو رێژەی نەوتە بەرهەم هات کە پێشتر کەمبووەوە، کۆمپانیای دووەمیش کە هەمان رێچکەی گرتە بەر گەڵف کیستۆن بوو لە کێڵگەی تاقە تاوەکوو کۆتایی ساڵ ٢٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکات، گازپرۆمیش ڕێژەی بەرهەمهێنانی لە باشووری رۆژهەڵاتی کێڵگەی سەرقەڵا دوو هێندە لێکردووە.
هەرچەندە هەموو بەرژەوەندی و کارەکانی مۆسکۆ بە کۆمپانیای رۆسنەفت گرێدراوە کە گرێبەستێکی ماوە درێژی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ واژۆ کرد، رۆسنەفت ئێستا بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوتە بۆ بۆڕی نەوتی کوردستان بەرەو تورکیا، رۆسنەفت بەردەوامە لە کڕینی نەوتی خاوی کوردستان لە بەندەری جیهان، ساڵی ٢٠١٩ هەرێمی کوردستان دەبێتە ناوچەیەکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تێیدا ئەمریکا رووبەڕووی زیادبوونی هەژموونی رووسیا دەبێتەوە، ئەوەش بە لۆبی رێککەوتنی نەوتی باکووری عێراق لە بازاڕی نەوت.
لەلایەکی دیکەش ئەمریکا هاوکاربوو لە دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی کەرکووک دوای ساڵێک لە وەستانی، بەڵام نەوتی کەرکووک هێشتا ناکۆکی لەسەر داهاتەکەی، بەرژەوەندی وڵاتانی لەسەرە، هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ٢٠١٨ـی پەرلەمانی عێراقیش پێگەی بەهێزی کوردی لە بەغدا دەرخست، کورد ژمارەیەکی باشی کورسی بەدەستهێنا، بەوهۆیەشەوە لە کەرتی ئابووریش توانی پێگەیەکی خۆی بەدەستبێنێتەوە، سیاسەت هێشتا لە عێراق وەکو کارتێکی نادیار ماوەتەوە، لەکاتێکدا بودجەی ٢٠١٩ـی عێراق پەسندکراوە، بەڵام نا دڵنیایی کۆمپانیا گەورەکان لە داهاتووی ئابووری عێراق، هەروەها بەدەستهێنانەوەی متمانەی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیاکان وا دەکات کەرتی نەوتی کوردستان ببوژێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان هێشتا دڵنیا نییە بەغدا بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت یان نا، بەڵام کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیان هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتوو دەبێتە هێزێکی گەورەی ئابووری ناوچەکە، هەروەها چەندین کۆمپانیای نەوتی وەکو دی ئێن ئۆ و رۆسنەفت و کۆمپانیای دیکەش دەستیان کردووە بە پەرەپێدانی کارەکانیان لە کوردستان .
پێش ماوەیەکیش بەهەمان شێوە کۆمپانیاکانی گازپرۆم و گەڵف کیستۆن رایانگەیاندبوو، ئاماژەی ئەرێنی هەن بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانیان، و گەڵف کیستۆن خاوەنی %75 پشکەکانی کێڵگەی شێخانە، هەروەها کۆمپانیای مۆڵی هەنگاری %20ـی پشکەکان و تێکساس کیستۆنیش %5ـی پشکەکانی هەیە. توانای ئێستای کێڵگەکە بەرهەمهێنانی 40 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە رەنگە لە داهاتوودا بتوانن ئاستی بەرهەمی نەوت لەو کێڵگەیە بۆ دوو هێندە زیاتر بکەن و بیگەیەننە 100 هەزار بەرمیل. کێڵگەکە یەکێک لە کێڵگە گرنگەکانی نەوت لە کوردستان و نەوتە خاوەکەی زۆربەی لە رێگەی تانکەرەوە دەبرێتە فیشخابوور لە سەر سنووری تورکیا، لەوێ دەکرێتە نێو بۆڕی هەناردەی نەوتی کوردستان، بەشێكیشی لە ناوخۆ دەفرۆشێت و پێداویستییەکانی پێ پڕدەکرێتەوە.

نووسینی : پاتریک ئۆسگۆد
سەرچاوە: پێترۆلیۆم ئێکۆنۆمیست

© 2017 Hawler