ئاب 23, 2019

پێرێ ٥/٢/٢٠١٩ سەرەساڵی چینیەکان بوو؛ بە گوێرەی ساڵنامەی چینەواری، ئەمساڵ ساڵی بەرازە.
بە ملوێنان چینی بە چوارقوڕنەی دنیادا، یادی نەورۆزی خۆیان دەکەنەوە و، دەیکەنە جەژن و هەڵپەڕکێ.
چینیەکان لە نەورۆزی خۆیاندا شلە و خواردنی جۆراوجۆر لێ دەنێن و، جلی رەنگاوڕەنگ لەبەردەکەن و، دەکەنە ئاگرەکلێ؛ ئاگرکلێ واتە ئەو گەمە و یاریانەی بە دەم ئاگرەوە دەکرێت.
ساڵی تازەی چینیەکان بە جەژنەبەهارەیش بەناوبانگە.
چینیەکان پێیان وایە بەراز نیشانەی هات و پێوقەدەمخێری و، گەرموگوڕی و تێکۆشانە.
لێرەدا خەرمانە وێنەیەکی نەورۆزی چینیەکانتان پێ نیشان دەدەین.

© 2017 Hawler