نیسان 21, 2019

هه‌نگاونان بۆ کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیاران گفتوگۆ كرا

هه‌نگاو نان بۆ گفتوگۆكردن و ئاماده‌سازییه‌كانی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارنی كوردستان، گفتوگۆگرا. دوێنێ لە بارەگای دەستەی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان و بە سەرپەرشتی ھەڤاڵ ساسان عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و بە ئامادەبوونی بەشێک لە ھەڤاڵانی ئەندامابی دەستە، کۆبونەوەیەکی بەرھەمدار لەگەڵ سەرۆک و دەستەی کارگێڕی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ئەنجامدرا، لە کۆبونەوەکەدا پرسی کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیاران و ڕێوشوێنە پێویستەکان و بەرنامەکانی سەندیکای ناوبراو تاوتوێکراو گفتوگۆیەکی چڕوپڕیان لە بارەوە کراو. ئەم کۆبونەویە لە چوارچێوەی بەرنامەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکاندایە بە مەبەستی ئاگاداربوون و گرنگیدان بە ڕێکخراوە پیشەییەکان.

© 2017 Hawler