ئازار 21, 2019

ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک بەڕێوەبەر و پلەدارە کوردەکان زۆربەیان دەرکراون و هەندێکیان زیندانی کراون

درەنگانی دوێنێ شەو، لە بارەگایەکی یەکێتی ئاڵای کوردستان هەڵکرا و هەر چەند ساتێک دوای هەڵکردنی ئاڵاکە داوایان لێکرا ئاڵاکە بهێننە خوارەوە و بە وتەی سەرچاوەیەکیش بێت پەلاماری بارەگای مەڵبەندی یەکێتی دراوە لە کاردانەوەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا.

دوا بە دوای ئەو ڕووداوەش پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، ڕاکان سەعید جبووری، ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای کردووە لایەنەکانی کەرکووک خۆیان لە موزایەدەی سیاسی بە دوور بگرن و هاووڵاتیانی ئەو شارە دوای موزایەداتەکانییان نەکەون وە داوا لە بەغدا دەکات هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو شارە بکات.
ڕاکان جبووری ڕایدەگەیەنێت:" داواکارین لە خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانییانەوە دوای موزایەدەی سیاسی نەکەون کە گرنگیی بە ئاسایشی هاووڵاتیان و خزمەتکردنیان و سەقامگیرییان نادەن و هەوڵی نانەوەی ئاشووبی دەدەن".
وە داوا لە یەکێتی و بەرپرسانی دەکات، ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای حیزبەکەیان لە کەرکووک داگرنە خوارەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و دەڵێ: "ئەوەی روویداوە و خوانەخواستە روودەدات لە ئەستۆی ئەوانە".
وەک کاردانەوەش بەرامبەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات ڕەوشەکە وەک جاران لێبکەنەوە و هەر پێشێلکارییەکی یاسا و دەستوور و بڕیارەکانی پەرلەمان و دادگای کارگێڕیی پەیوەندیدار، نەهێڵن.
راکان سەعید هاوکات هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن یەکێتییەوە لە کەرکووک بە هاندانی تیرۆر و نەفس نزمەکان و کارێکی نابەرپرسیارانە ناودەبات و داوا لە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بەپەلە ئەم رەوشە نەهێڵن.
هەڵکردنی ئاڵا لەسەر بارەگای کەرکووک و کاردانەوەی دەسەڵاتی ناشەرعی ئەو شارە، دەنگۆیەکی زۆری لە نێوان هاووڵاتیان لە شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد و پێیان وایە، هەڵکردنی ئاڵا بێ ئەوەی کورد خاوەنی هیچ بڕیارێکی سیاسی و یاسایی بێت لەو شارە و نەتوانن پارێزگاری لە ئاڵاکە بکەن لەو شارەدا لاوازییە و کارێکی پێویست نییە.
چاودێرانی سیاسیش باس لەوە دەکەن، کەرکووک لە ئێستادا پێویستی بە یەکگرتن و یەکڕیزی نێوماڵی کوردە نەک موزایەدەی سیاسی، هەروەها باس لەوە دەکەن هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک تا ئەوکاتەی بارودۆخەکە بەمشێوەیەی ئیستابێت و سەربازگەی هێزە تائیفییەکان و خەڵکەکەی لەژێر دەستی پارێزگارێکی سەپێنراو و ناشەرعیدابێت هیچ گرنگییەکی نییە تەنانەت ئەگەر ڕێگاشی پێبدرێت، چونکە بە بۆچوونی ئەوان کەرکووک شارێکی داگیرکراوە و پۆستەکانی ئەوشارە کە پێشتر بە پێی دەستوور و یاسا زۆرینەی بە دەست نەتەوەی کورد بوو لە ئێستادا بە داگیرکاری و نایاسایی لە ژێر دەستی کورد دەرهێنراون.
هەر لەبارەی ڕەوشی کەرکووکەوە ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کوردستان٢٤ ڕایدەگەینێت:" له‌ كه‌ركووك ئه‌جێندای هه‌واڵگری و سیخوڕی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌ن و تۆرانیی و شۆڤینییه‌كان و ئه‌وانه‌ی دژی كوردن، نایانه‌وێت شاره‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كوردستان، ئه‌و كوردانه‌ش ناسنامه‌ی كوردستانیان نه‌ماوه‌، ئاڵای كوردستان به‌ پارچه‌ په‌ڕۆ داده‌نێن و خه‌می كوردستانیی بوونی كه‌ركووكیان نه‌ماوه‌.
هەروەها ڕایدەگەیەنێت، له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ 30 به‌ڕێوبه‌ری كورد ده‌ركراوون و 5 تا 10 به‌ڕێوبه‌ر و ته‌نانه‌ت بریكاری وه‌زیر له‌ بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه‌ ده‌ستگیركراون و زیندانی كراوون.
لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا، کور لە کەرکووک میوانە و خاوەن ماڵیش ئەو دەسەڵاتە سەپێنراوە عەسکەرییەیە کە شارەکەیان داگیرکرد، هەرچەند گفتوگۆ و مشتومڕی زۆر هەبووە سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستکردنی ئیدارەی هاوبەش لە ڕووی سەربازی و ئەمنییەوە لەو شارە، بەڵام تا ئێستا دۆخی شارەکە نەگڕێنداروەتەوە بارودۆخی ئاسایی و پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەهێزترین پارتی کوردییە وەک ناڕەزایی سەبارەت بە لەشکرکێشی و داگیرکاری شارەکەی بەجێهێشتووە و داوای چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکان دەکات.

 

© 2017 Hawler