ئازار 21, 2019

خەسرەو گۆران: پارتی دەیەوێت هەموو لایەنەکان بە پێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن لە حکومەت بەشداربن

لە میانەی گفتوگۆیەکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، خەسرەو گۆران ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی، ڕایدەگەیەنێت، ناکۆکی و بیرکردنەوەی جیاواز لە نێوان پارتی و یەکێتی هەر هەبووە و کاریگەری ناکاتە سەر گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت، سەبارەت بە ناکۆکییان لەگەڵ یەکێتی خەسرەو گۆران دەڵێت:" كێشه‌ی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ پارتی حكومه‌تی "فیفتی به‌ فیفتی" ( په‌نجا به‌ په‌نجا) ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌و جۆره‌ حكومه‌ته‌ی ده‌وێت و ده‌یه‌وێت زۆرترین پۆست ببات كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای قبوڵ نیه‌، چونكه‌ هه‌ر به‌ته‌نها یه‌كێتی له‌ " گۆڕێ" نیه‌ لایه‌نه‌كانی تریش هه‌ن وه‌ك گۆڕان و كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌كانی تر، ده‌شڵێت" له‌ عیراق و كوردستان فكره‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون نیه‌، هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌حكومه‌ت به‌شدار بن و داوای به‌شداریكردن له حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی-یشه‌وه‌، خه‌سرۆ گۆران ئه‌وه‌شی وت" پارتی به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی هێناوه‌ ده‌یه‌وێت ئازاد بێت له‌وه‌ی (50+1) له‌گه‌ڵ كام لایه‌ن پێكدێت، چونكه‌ لای ئێمه‌ كه‌ ده‌ڵێین حكومه‌تی بنكه‌ فراوان مه‌رج نیه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كرێت پارتی به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یاخود به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ گۆڕان، یان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان حكومه‌ت پێكبهێنێت، هاوكات ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌" پارتی نه‌رمی زۆری بۆ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نواندووه‌، "به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ پارتی له‌ ئیستحقاقاتی خۆی تا كۆتایی هه‌ر سازش بكات، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دوو ئیداره‌یش وتی" پێش سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌ گۆڕان و حیزبه‌ بچوكه‌كانی تر دوو ئیداره‌یی ڕه‌تده‌كه‌نه‌و چونكه‌ زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌و حیزبانه‌ ده‌بن و ئه‌وه‌نده‌ی تر بچوك ده‌بنه‌وه‌.(به‌ وته‌ی خه‌سرۆ گۆران).ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌" حكومه‌تێك له‌كوردستان بێ یه‌كێتی پێكبێت بێ كێشه‌ نابێت بۆیه‌ بونی یه‌كێتی له‌ناو حكومه‌ت شتێكی پێویسته‌."
دەربارەی داواکاری پارتی لەو لایەنانەی لە گفتوگۆی پێكهێنانی حکومەتن دەڵێت:" پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ر لایه‌نێك به‌ پێی ئیستحقاقی خۆی له‌ حكومه‌ت به‌شدار بێت، وه‌ پارتی ئازاد بێت له‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ كێ پێكدهێنێت، كه‌ ده‌ڵێین حكومه‌تی بنكه‌ فراوان مه‌رج نیه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كرێت پارتی به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یاخود به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ گۆڕان، یان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان حكومه‌ت پێكبهێنێت."
هەروەها ڕایگەیاندووە:" پارتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و هه‌رچی هاتنه‌ كایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ نه‌رمی زۆری نواندووه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ پارتی له‌ ئیستحقاقاتی خۆی تا كۆتایی هه‌ر سازش بكات."
تا ئیستا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ئەنجامی کۆتایی نەبووە و وا چاوەڕوان دەکرێت پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجام بدەن و پاش ئەو کۆبوونەوەیە بڕیاری کۆتایی بدرێت.

© 2017 Hawler