کانونی دووەم 18, 2019

سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی: سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئومێدێكی گەورەی بە خەڵكی كەركووك بەخشی

عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی لە دیدارێكدا لەگەڵ "هەولێر" دەڵێ:" بارودۆخی كەركووك زۆر خراپە، خەڵكی كەركووك لەناو معەسكەرێكی زۆر گەورەدایە و لە ڕەوشێكی زۆر ناخۆشدا دەژین، تا بارودۆخی شارەكە ئاسایی نەكرێتەوە پارێزگار دابنێ یان نا هیچ لە بارودۆخەكە ناگۆڕێت، سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئۆمێدێكی گەورەی بە خەڵكی عێراق و بەتایبەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان و كەركووك بەخشی، جەخت لەوە كرایەوە كە دەبێت دەستوور جێبەجێ بكرێت دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكە ئاسایی بكرێنەوە، ئەوە هەنگاوێكی گرنگ و مێژوویی بوو بۆ خەڵكی كەركووك و ئۆمێدێكی گەورەی دا بە هەموومان.

سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی گوتی:" بارودۆخی كەركووك زۆر خراپە، لەرووی ئەمنی، لەرووی خزمەتگوزارییەوە، لەرووی سیاسییەوە، رەوشێكی زۆر خراپ لە كەركووك هەیە، ئەو ڕەوشە پێویستی بە ئاسایی كردنەوە هەیە، خەڵكی كەركووك لەناو معەسكەرێكی زۆر گەورەدایە و لە ڕەوشێكی زۆر ناخۆشدا دەژین.
عیرفان كەركووكی، گوتیشی:" سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئۆمێدێكی گەورەی بەخشی بە خەڵكی عێراق و بەتایبەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان و كەركووك، چونكە كوردستان ئاشتی و برایەتی دەوێت، پابەندە بە جێبەجێ كردنی دەستوور، سەرۆك بارزانی لەسەردانەكەیدا پشتگیری خۆی بۆ سەرۆك وەزیران دووپات كردەوە، لەگەڵ ئەوەی جەخت لەوە كرایەوە كە دەبێت دەستوور و ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت، دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكە ئاسایی بكرێنەوە، ئەوە هەنگاوێكی گرنگ و مێژوویی بوو بۆ خەڵكی كەركووك ئۆمێدێكی گەورەی دا بە هەموومان، بۆیە دەبێت حكوومەتی ئیتحادی پابەند بێت بە ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی شارەكە.
عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی دەشڵێ:" وەكو پارتی گەلی توركمانی لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە كەركووك نین و نەچووینە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەن و هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەن وەكو پارتی گەلی توركمانی بەشداریمان تێدا نەكردووە، لە ماوەی رابردوو هەندێك ئیمزا كۆكرانەوە، بۆ ئەوەی سێ شەممەی رابردوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بكرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە سەركەوتوو نەبوو، لەبەر ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو نەبوو، بەڕای پارتی گەلی توركمانی دەبێت پێش هەموو شتێك تەوافقێكی سیاسی هەبێت لە نێوان هەموو لایەنەكان بگەین بە ئەنجامێك، ئەو تەوافقە خزمەت بە كەركووكیەكان و كاراكردنەوەی ئەنجوومەن دەكات، بەڵام ئەگەر بیر لەوە بكەینەوە سەرۆكێك بۆ ئەنجوومەن دابنێین و پارێزگارێك دابنێین دەبێت ئێمە شتە ئەساسییەكان ڕەچاو بكەین، ئەویش دەبێت بارودۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، ئەو هێزانەی كە لەناو كەركووكن دەبێت لەناو شارەكە نەمێنن، چونكە شارەكە بۆتە معەسكەرێكی گەورە، بۆیە دەبێت ئەو هێزانە نەمێنن، ئینجا ئەو كاتە تەوافقێكی سیاسی هەبێت بۆ كاراكردنەوەی ئەنجوومەن، بەڵام ئەگەر پێش وەخت بارودۆخی شارەكە ئاسایی نەكەینەوە و ڕێككەوتن نەبێت لە نێوان لایەنەكان ناتوانین هیچ شتێك بكەین، ئێمە وەكو پارتی گەلی توركمانی لە پیلانی ئەو لایەنانە بەشداریمان نەكردووە و بەشداریش ناكەین لەو جۆرە كۆبوونەوانە، چونكە هەندێك لایەن بە تاكلایەنانە بیر دەكەنەوە و بەس بەرژەوەندی خۆیان دەوێت.
سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی ئاشكراشی كرد:" ئەو ڕێككەوتنەی كە هەیە لەگەڵ حكوومەتی ناوەند بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی كەركووك، سەبارەت بە جێبەجێ كردنی دەستوور، ماددەی 140 بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەوانە هەموو خاڵی گرنگن و دەبێت جێبەجێ بكرێن، هەتا ئەو كارانە نەكرێن پارێزگار دابنێی یان نا هیچ لە بارودۆخەكە ناگۆڕێت و هیچ شتێك سەركەوتوو نابێت، نابێت لایەنێك خۆی فەرز بكات بۆ بەرژەوەندی خۆی دۆخی شارەكە خراپتر لێ بكات، رۆژی سێ شەممە ئەنجامەكەمان بینی.
عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی زیاتر دەڵێ:" لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر نەوتی كەركووك لەبەر چاوی خەڵك بە هەدەر دەدرێت و تاڵان دەكرێت و دەدزرێت، خەڵكەكەی بەس تەماشای دەكەن، ئەوە بەهەدەر دانی سامانی خەڵكی كەركووكە، لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا نەوتی كەركووك دەدزرێت و دەفرۆشرێت و تاڵان دەكرێت، خەڵكی كەركووك هیچ سوودێكی لێ نەبینیوە".

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 17 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 16 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 15 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 08 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 02 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 24 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 23 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 20 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
© 2017 Hawler