حوزەیران 24, 2019

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی شەقڵاوەی کرد و بەڵێنی خزمەتی زیاتر بە شارۆچکەکە دەدات

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شارۆچكەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێری كرد، لەو سەردانەیدا ژمارەیەك دامەزراوەكانی ئەو سنوورەی بەسەر كردەوە و جەخت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری كردەوە، هەروەها داوای هاوكاری بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی شارۆچكەكە دەكات.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شارۆچكەی شەقڵاوەی سەر بەپارێزگای هەولێری كردووە و دامەزراوەكانی ئەو سنوورەی بەسەر كردووەتەوە.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپات لەوە دەكاتەوە، كە پێویستە بە زووترین كات خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتییان بكرێ و پەرەش بە كەرتی گەشتیاری بدرێ بە تایبەت كە شەقڵاوە ناوچەیەكی گەشتیاری و ناوەندی بازرگانییە بەهۆی سرووشتی جوانی و سەرنجراكێشی ناوچەكە.
لەو بەسەركردنەوە مەیدانییەدا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دووپاتیشی كردەوە، كە پێویستە هاوكاری مرۆیی بگەیەندرێتە خێزانە ئاوارەكانی نیشتەجێی شارۆچكەكە".

© 2017 Hawler