کانونی یەکەم 11, 2018

وەزیری دەرەوەی لوبنان: بازرگانان و وەبەرهێنەرانی وڵاتەكەمان هان دەدەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە كوردستان و كاری وەبەرهێنان بكەن

لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان وەزیری دەرەوەی لوبنان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا گوتی، هاتووین هانی وەبەرهێنەران بدەین بۆ ئەوەی دووبارە بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە.

شاندی باڵای حكوومەتی لوبنان بە سەرۆكایەتی جوبران باسیل، وەزیری دەرەوەی لوبنان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە پایتەختی هەرێمی كوردستان و، لەگەڵ سەرۆك بارزانی و ژمارەیەك وەزیر و سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
جوبران باسیل، وەزیری دەرەوەی لوبنان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا دیاركرد:" لەگەڵ سەرۆك بارزانی و بەشێك لە وەزیرەكان و سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەمان ئەنجامدا، لوبنانییەكان بەشداری لە گەشەپێدانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و سەركەوتنەكانیان بۆ كوردستان و جیهان‌ گواستووەتەوە، هاتووین هانی وەبەرهێنەران بدەین بۆ ئەوەی دووبارە بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە.
وەزیری دەرەوەی لوبنان، دەشڵێ:" لوبنانییەكان بەشداریێكی كارایان لە چالاكی گەشەپێدانی هەرێمی كوردستاندا كردووە و ناخۆشی و ئاڵۆزییەكان كۆتایی هاتوون، بۆیە ئێمە لەو باوەڕەداین، ئێستا دۆخەكە لەبارە بۆ گەرانەوەی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی لوبنان بۆ هەرێمی كوردستان، بازرگانان و وەبەرهێنەرانی وڵاتەكەمان هان دەدەین بۆئەوەی بگەڕێنەوە كوردستان و كاری وەبەرهێنان بكەن، چونكە بواری زۆر بۆ كاركردن هەیە".

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler