کانونی یەکەم 11, 2018

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوایەك ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داوایەك ئاراستەی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و داوا دەكات حكوومەتی هەرێم كارئاسانی بۆ كردنەوەی رێگای سحێلا- شنگال بكات، كە دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر رێگاكە داخراوە.

رۆژی 26ـی ئۆكتۆبەری 2017، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە سحێلا بەرگرییەكی قارەمانانەیان كرد و شكستێكی گەورەیان بە هێز و میلیشیا عێراقییەكان گەیاند، كە بە نیازبوون هەرێمی كوردستان داگیر بكەن، لەبەر ئالۆزی و ئەو كێشانەی حەشدی شەعبی دروست دەكات لەو رۆژەوە ئەو رێگایە داخراوە، زۆر جار ئیدارەی شەرعی شنگال هەوڵی داوە و داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە كە ئەو ڕێگایە بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكان بێ سوود بوونە.
راگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە هەولێر لەگەڵ كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە.
سەیدۆ چەتۆ و كەریم سنجاری تاوتوێی هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا و رەوشی ئەمنیی نەینەوا و ناوچە كوردستانییەكانی سنووری ئەو پارێزگایەیان كردووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سەیدۆ چەتۆ داوای كردووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارئاسانی بۆ كردنەوەی رێگای سحێلا- شنگال بكات، كە دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر، رێگاكە داخرا".

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 06:33

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler