نیسان 06, 2020

سه‌ندیكای ده‌رمانسازان: بوونی ده‌رمانی قاچاغ و ساخته‌ له ‌ئه‌ستۆی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌

سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌نددار نین به‌دابین كردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئۆباڵی هه‌بوونی ده‌رمانی قاچاغ و ساخته‌له‌ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هاورده‌ی ده‌رمانه‌كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین.

٢٨ی تشرینی دووه‌م، سه‌ندیاكای ده‌رمانسازانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رانبه‌ر
هه‌بوونی ده‌رمانی قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێ، كه‌به‌هۆیه‌وه‌چه‌ندین ده‌رمانخانه‌و كۆگای ده‌رمان به‌بیانووی هه‌بوونی ده‌رمانی قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌ر چوو، سزای داخستنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌تایبه‌ته‌كانه‌وه‌بۆ ده‌رچووه‌.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا سه‌ندیكای ده‌رمانسازان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، بۆ ڕای گشتی و هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان به‌هیچ جۆرێك لایه‌ن نییه‌له‌هێنان و دابین كردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان. بۆیه‌ئۆباڵی هه‌بوونی ده‌رمانی قاچاغ و ساخته‌، ده‌خه‌ینه‌ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌به‌رپرسن له‌هێنانی ده‌رمان. دیاره‌ئه‌و لایه‌نه‌ش سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازاندا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه‌به‌پرسانی سه‌ندیكا زیاتر له‌ده‌رمانخانه‌و كۆگایان هه‌یه‌به‌تۆمه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ڕایگه‌یاندووه‌، به‌گوێره‌ی یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانسازان هیچ یه‌كێك له‌به‌رپرسانی سه‌ندیكا زیاتر له‌ده‌رمانخانه‌یه‌ك، یان كۆگایه‌كی ده‌رمانیان نییه‌ و داوا له‌ میدیاكان ده‌كات به‌رپرسانه‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كاندا بكه‌ن.
له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌ندیكای ده‌رمانسازان داوا له‌لایه‌نی پێوه‌نددار ده‌كات، كه‌موكوڕییه‌كانی بواری ده‌رمان، كه‌زۆر هه‌ستیاره‌، نه‌كرێته‌ بنێشته‌خۆشه‌ی ده‌می میدیاكان، چونكه‌كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان.
له‌به‌شی كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازاندا هاتووه‌، "با هه‌موومان دوور له‌پڕوپاگه‌نده‌و راگه‌یاندنی ورووژێنه‌ر ده‌ست بخه‌ینه‌ده‌ستی یه‌ك و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك بده‌ین، كه‌له‌بواری ده‌رمان دا هه‌یه‌".
ئەو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان لە كاتێكدایە، لە ماوه‌ی ڕابردوو هەڵمەتێكی داخستنی ئەو شوێنانە بەڕێوە چوو كە دەرمانی ساختەیان هەیە و سێكته‌ری ته‌ندروستی كوردستان تا ئێستا له‌خزمه‌تی بازرگانانی ده‌رمان بووه‌و جگه‌له‌ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ زۆرێك پزیشك له‌ساغ كردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان، بازاڕه‌كانیشی پڕ ده‌رمانی ساخته‌و به‌قاچاغ هاورده‌كراوون.

© 2017 Hawler