نیسان 03, 2020

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چینی کۆبۆوە

دوێنێ، لە شاری (پەکین) پایتەختی وڵاتی چین شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرۆکایەتی هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەیاوەری شاندی لایەنە سیاسیەکانی عێراق، سەردانی بارەگای سەرەکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چینی کرد.

لەلایەن جانغ جیانوی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چینی پێشوازیان لێکرا.
لەکۆبوونەوەیەکی فەرمیدا جانغ جیانوی، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی چین و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی عێراق.
دواتر شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەری شاندی لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەلایەن لیجۆن، جێگری وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی پێشوازیان لێکرا.
لەکۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەیوەندییە دووقۆلیەکانی نێوان وڵاتی چین و عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە، تیشکی خستە سەر دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان لە جیهان بە گشتی، عێراق بەتایبەتی.
پیرۆزبایی پێکهێنانی هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، ڕۆڵی مێژوویی پەیوەندییەکانی هەردوولای بەرز نرخاند.
هیوای خواست ئاستی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکان پەرەی ‌پێ بدرێت و پەیوەندی نێوان حزبی شیوعی چین و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق بەهێزتربێت.
لەتەوەرێکی تردا لەسەر پێشنیاری شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان (لیجۆن) بەڵێنی دا پێداچوونەوە بەشێوازی پێدانی ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق بکرێ.لە وتەیەکدا (هیوا ئەحمەد مستەفا) سەرۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و حزبی شیوعی چین و سوپاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین و وەزارەتی دەرەوەی کرد بۆ پێشوازیکردن و گرینگی دان بە پەیوەندی نێوان هەردولا و داوای لەجێگری وەزیری دەرەوەی حزبی شیوعی چینی کرد ئاستی پەیوەندییەکانی پارتی و حزبی شیوعی چین بۆئاستی بەرزتر هەنگاوبنێت، بانگهێشت نامەیەکی فەرمی ئاراستەی لیجۆن کرد، بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان، جێگری وەزیری دەرەوەش بەڵێنی دا لەساڵی داهاتوو ئەم داواکارییە جێ بەجێ بکات.
دواتر لیجۆن، جێگری وەزیری دەرەوەی حزبی شیوعی چین، نیوەڕۆخوانێکی پڕۆتۆکۆلی بۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە ئامادەبوونی سەفیری عێراق لە وڵاتی چین ڕێکخست.
جێگای ئاماژە پێدانە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە21ی11ی201٨ بەشاندێکی فەرمی بە سەرۆکایەتی هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی حزبی چینی، سەردانی وڵاتی چینیان کردووە بەژداری کۆنگرەی (أصلاح و النفتاح) بە بەژداری نوێنەری لایەنە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی و باکوری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداریان کرد، لە ڕۆژانی 21ـ22 لە شاری شەنگەهای بەبەژدار ئاست بەرزی دیبلۆماسی وڵاتی چین، کۆنگرەکە بەڕێوەچوو، لە بەلاغی کۆتایی کۆنگرەکە تیشک خراوەتە سەر پەیوەندی نێوان حزبی شیوعی چینی و لایەنە بەژداربووەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دواتر لەڕۆژانی23ـ2٤ی مانگ لە شاری شەنگەهای درێژە بە کۆبوونەوەکان درا، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ لایەنە بەژداربووەکان بەتایبەتی حزبی شیوعی چینی لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان پێگە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووی چەسپاندی ئاشتی و دیموکراسی و یاسا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان بوون لە ئێستاشدا شاندەکە بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوەکان.

© 2017 Hawler