نیسان 06, 2020

له ‌یه‌ك كاتدا له ‌سێ شوێنی هه‌ولێر نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ولێر كراوه‌به‌سێ زۆن و له‌یه‌ك كاتدا له‌هه‌رسێ زۆنه‌كه‌نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت و دوای ته‌واو بوونی به‌رمیلی یه‌كه‌م، دابه‌شكردنی به‌رمیلی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.

ئاری كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر به‌ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند، دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌رده‌وامه‌و هه‌ولێر كه‌كراوه‌به‌سێ زۆن، له‌یه‌ك كاتدا له‌هه‌ر سێ زۆنه‌كه‌نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و بڕه‌نه‌وته‌ی كه‌ڕۆژانه‌به‌ده‌ستیان ده‌گات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ ئه‌نبار بكه‌ن، له‌یه‌ك كاتدا ڕۆژانه ‌له ‌ناوچه‌شاخاویه‌كان و ناحیه‌و قه‌زا كانی ده‌وروبه‌ر و سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر دابه‌شی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كه‌بۆ ئه‌مساڵ نه‌وت به‌ده‌ستگاكانی حكوومی نادرێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌هه‌مووی بۆ هاوڵاتیان ته‌رخان كراوه‌و هه‌موو ڕۆژێك نه‌وت دابه‌ش ده‌كه‌ین و تا هه‌موو خه‌ڵكی به‌شه‌ نه‌وتیان وه‌رده‌گرن، به‌رده‌وام ده‌بین.
ئاری كاكه‌شین ده‌ڵێ " پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌هه‌ولدایه‌ به‌شه‌نه‌وتی هه‌ولێر زیاد بكه‌ن، كه‌ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕی نه‌وتی ڕۆژانه‌ی به‌ده‌ستمان ده‌گات له‌گۆڕانكاریدایه‌، به‌ڵام به‌نزیكه‌یی زیاتر له‌ ٢٠٠ هه‌زار لتره‌".
بۆ پێدانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌هاوڵاتیانی، پارێزگای هه‌ولێر پێویستی به‌نزیكه‌ی ٩٠ ملیۆن لتر هه‌یه‌ و ئه‌مساڵ له‌مانگی ١٠ ه‌وه‌له‌هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه‌نه‌وتی ساڵانه‌ی خه‌ڵكی كراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وتی هه‌ولێریش ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر پێدانی به‌رمیلی یه‌كه‌م به‌هاوڵاتیان ته‌واو بوو، دابه‌شكردنی به‌رمیلی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كه‌ن".

 

© 2017 Hawler