نیسان 06, 2020

لە زاخۆ 120 كەس لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ئاسایشی زاخۆ دەستگیركردنی 120 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

دلزار رەشید، بەرپرسی هۆبەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند، ئەمساڵ 120 كەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون، دەستگیركراوەكان، خەڵكی زاخۆ و دەرەوەی كوردستانن و ژن و كچیشیان لەناو دایە.
هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات " زۆربەی كەسەكان لەسەر ماددەی هێرۆیین دەستگیركراون، كە مادەیەكی مەترسیدارە لە جیهاندا، بەشی زۆری ئەوانەی دەستگیركراون گەنجن، بە گشتی تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 65 ساڵە و، هەردوو رەگەزیش لەنێو دەستگیركراوەكاندا هەن".
سەبارەت بەبڕی ئەو مادە هۆشبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەستیان بەرسەرداگرتووە، هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە زاخۆ دەڵێت "بڕەكان و حاڵەتەكان جۆراوجۆرن، هەر جارەو بڕێك دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام بەگشتی دیارنییە".

© 2017 Hawler