نیسان 06, 2020

سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتووی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ‌له ‌هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

له ‌هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتووی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌داندراو، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به ‌شه‌ش مانگ ته‌واو ده‌بێت، كه‌تێیدا به‌خۆڕایی چاره‌سه‌ر پێشكه‌شی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ده‌كات.

سێشه‌ممه‌ ٢٧ی تشرینی دووه‌م، له‌شاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری تووشبوانی شێرپه‌نجه‌داندرا و رێككه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، پرۆژه‌كه‌له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌كرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری ته‌نگژه‌ی دارایی و ده‌ربازبوونی هه‌رێم له‌ته‌نگژه‌كان، جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌بڕی یه‌ك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌مان هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین جێبه‌جێیان بكه‌ین.
ئه‌و سه‌نته‌ره‌كه‌پێشكه‌وتووترینی عێراقه‌و تێیدا به‌خۆڕایی چاره‌سه‌ر پێشكه‌شی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ده‌كات، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڕێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی شێرپه‌نجه‌له‌دهۆك پیشانداوه‌.

 

© 2017 Hawler