نیسان 03, 2020

نوێنەری پارتی بەشداری لە پانێڵێکی پەیمانگای "شنگهای" کرد لە وڵاتی چین

دوێنێ، هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری (شنگهای) وڵای چین، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری پانێڵی (پەیمانگای شەنگەهای بۆ توێژینەوە و دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کرد.

پانێڵەکە لەلایەن سەرۆکی پەیمانگای شەنگەهای و چەندین پسپۆڕی سیاسی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەنی چین و شاندی لایەنە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی بەشداربوون.
سەرۆکی پەیمانگاکە (وای جین) بە تێر و تەسەلی باسی لە سیاسەتی وڵاتی چین بەرامبەر بە وڵاتانی زلهێز و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی کرد وە گفتوگۆی نێوان بەشداربووانی پانێڵەکە زیاتر لە 3 کاتژمێری خایاند.
لەلایەن خۆیەوە هیوا ئەحمەد مستەفا بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی پەیمانگای شەنگەهای کرد. ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە باسیان لە بانگهێشت کردنی چەند سەنتەرێکی تایبەت بە شیکاری سیاسی لە عیراق و کوردستان کرد بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی شاری شەنگەهای بکەن.

© 2017 Hawler