نیسان 03, 2020

ریفراندۆمی کوردستان؛ وانەیەک بۆ بڕیاربەدەستانی ئەمریکا

بە گەڕانەوە بۆ ساڵێک لەمەوبەر، کاتێک لە ٢٥ـی ئەیلوول کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد، قۆناغی دواتریش لە ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧. ئەو دووخاڵە گرنگ بوو بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و خاڵی کارەساتباریش بوون.
لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکایە لە شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی، هەردوولا لە یەک سەنگەر پێکەوە شەڕی داعشیان کرد، ئەو دوو هاوبەشە نەیان توانی یان نەیان ویس کە هەماهەنگی سەربازییەکانیان بەرەو پێش ببەن لە ناوچە جێناکۆکەکان، ئەوەش هەلی دایە داعش لەو ناوچانە سەر دەربێنێتەوە، جگە لەوەش لە قۆناغی دواتردا پارتی یەکێتی بە خیانەت لە کورد لە ١٦ ـی ئۆکتۆبەرتۆمەتبار کرد،ئەویش بە هاوکاری گرووپی غەیرە کورد بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرکووک . سەرەڕای ئەوەی ئێران هاوکاری عێراق بوو لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام کورد لە ئەمریکا تووڕەتر بوو وەکو لە ئێران.
هەردوولا دوای ریفراندۆم، کورد و ئەمریکا نێوانیان باش نەبوو، ئەمریکا لە پرسی ریفراندۆم و کەرکووکیشدا بە هەڵوێستی لاواز هاتە دەرەوە کە تەنانەت لە هەندێک جار دژی کورد بوو، تەنانەت پێنتاگۆنیش کە زۆر پاڵپشت و نزیکی کوردە سەرکردایەتیە سەربازیەکەی و ئەنجوومەنیی ئاسایش زۆر بە تووندی رەتیان کردەوە کە ئەستۆی رووداوەکان بخرێتە سەر ئەوان، بەڵام هەموو کەس لە واشنتن وا ناڵێت، هەندێک لە سەرکردەکانی کۆنگرێس و توێژەران و تەنانەت بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا بۆچوونیان وا بوو ئەمریکا کەوتە هەڵەیەکی گەورە بەرامبەر پشتگوێخستنی دۆستێکی دێرین و هاوپەیمانێکی خۆی، ئەو جیاوازیەش تاوەکو ئێستا بە قووڵی لێک دەدرێتەوە لە کۆمەڵگەی عێراق کە زۆر پەیوەستە بە سیاسەت و تائێستاش بەردەوامە.
بە وەلانانی ئەوەی کێ راستە و کێ هەڵە، دەبێت شتێک لەو رووخان و کارەساتە فێربین، بەدرێژایی ساڵی رابردوو من پرسیارم لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کردووە لەبارەی بۆچوونیان کە ئایا ئەمریکا دەبوو چی بکات بۆ ئەوەی لەو هەڵوێستەی ٢٥ـی ئەیلوول و ١٦ ئۆکتۆبەر هەیبوو، باشتر و جیاوازتر بێت، ئەو پرۆسەی دیدارانە وانەیەکی بۆ کەرکووک پێ پیشانداین، روونە کە یەکەمیان ئەوەیە، زۆر لە بەرپرسان لەوە تێنەدەگەیشتن کە من پرسیاری چیم کردووە، بەشێکی دیکەشیان بە سادەیی چیرۆکی ریفراندۆم و کەرکووکیان دەگێڕایەوە و رەتیان دەکردەوە کە کەس لەو پرسە تۆمەتبار بکەن.
ئەو دیدارانە فێریان کردین لەبارەی کەرکووک کە ئێمە یاری تۆمەت و کەلتوور دەکەین و زۆر باش نین کە کاردانەوەی خۆییمان هەبێت لەبارەی شکستی سیاسەتمان لە پرسێکی دیاریکراودا، ئەو بابەتە هەوڵێکە بۆ تێپەڕین بەسەر یاری تۆمەتبارکردن، بنەمایەکیشە کە حکومەتی ئەمریکا لەداهاتوودا سیاسەتی خۆی چۆن دابڕێژێت .
زۆر کەم، زۆر درەنگ
وانەی دووەم لەبارەی قەیرانەکان ئەوەیە کە ئەمریکا پێویستە فێری ئەوە بێت بە گوێرەی پێویست فۆکەس دەخاتە سەر پرسێک تاوەکو دواتر سەنگ و بەهای بۆ دانێت بۆ پرسەکانی سێپتێمبەر و ئۆکتۆبەری عێراق، ئەمریکا بە شێوەی خۆپاراستن باشتر لە چارەسەرکردن" مامەڵەی کرد.
زۆربەی کارەکتەرە سەرەکیەکان لە ئەمریکا ئەوەیان پێ باشتر بوو کە ریفراندۆم هەر نەکرێت، بێ ئەوەی باسی کەرکووک بکەن کە مشتومڕی تووندی لەسەرە، زۆربەی بەرپرسانی ئەمریکا بە تایبەت دان بەوە دادەنێن کە دەبوو زۆر شت بکرێت، یان لانی کەم دەبوو هەنگاوی بە پەلە و یەکلاکەرەوە هەبێت.
وەکو ئەندامێکی کۆمەڵەی بیرمەندان لە واشنتۆن، منیش بە هەمان شێوە لە ٢٠١٧ وانە فێربووم، بەوپەڕی راستگۆییەوە دەڵێم من خۆم پاڵپشتی مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەت بۆ کورد دەکەم، بەتایبەت کە ئەگەر شێوازی دیکەی هەبووایە یان کەرکووکی تێدا نەبووایە، بە بڕوای من پێویست بوو ئەمریکا لە دوای ریفراندۆم کارێک بکات، عێراق و یاریکەرانی دیکە زۆر زێدەڕۆیی نەکەن لە کاردانەوە بەرامبەر ریفراندۆم، چونکە هێشتا سەرەتای پرسەکە بوو و هیچ شتێکیش بە کردار جێبەجێ نەکرابوو،کێشەی ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ ئەو پرسە ئەوەبوو لە هاویندا چەند مانگێک دووربوو لە ریفراندۆم بۆیە کەس لە سەرکردایەتی ئەمریکا بە بایەخەوە فۆکسی نەخستە سەر پرسەکە تاوەکو رێگر بێت لەوەی دوای ریفراندۆم روویدا.
بێ گومان کەس تاوەکو ئێستا نازانێت ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە گوشاری ئەمریکا دەوەستا یان نا، بارزانی بەروونی ویستی ئەوەی هەبوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی بکات، سەرەڕای ئەوەش بەرپرسی دیکەی کورد تاوەکو پێش ریفراندۆمیش خۆیان یەکلایی نەکردبووەوە لە هەڵوێستەکانیان لەوبارەوە، ئەمریکاش تاکە لایەن بوو کە دەیویست پێش ریفراندۆم رێککەوتنێک هەبێ، سەرکردەکانی کورد ئەو کات چاوەڕێی ئاماژەیەکی ئەمریکا بوون نەک ئێران و ئەمریکا بوون، بەتایبەت کە ئەوەی ئەگەر ریفراندۆم نەکرێت، بەدیلەکەی چیە، بۆیە دوای ئەوەی ئەمریکا شتێکی ئەوتۆی نەکرد، سەرکردەکانی کوتد باوەڕیان بەوە بوو کە دەکەن.
بۆیە رێگری لە ریفراندۆم بووە شکستێکی بە کۆمەڵ بۆ بەغدا و ئەنقەرە و واشنتۆن، بەڵام سەرەڕای ئەوە کورد زۆر لە ئەمریکا تووڕە بوو کە ئەمە زۆر دادپەروەرانە نەبووە، بەڵام راستیە، شێکی واقیعیشە لەکاتێکدا رۆژهەلاتی ناوەڕاست لە داهاتوودا لەبەردەم قەیرانی دیکە دایە .
لەکاتێکدا بۆچوونی 12بەرپرسی ئەمریکیم لەوبارەوە وەرگرتووە، واشنتن رەنگە بیتوانیبا دانوستاندن و گفتوگۆی دواخستی ریفراندۆم دروست بکات، ئەوەش بە پەیوەندی دیپلۆماسی یەکلا کەرەوە لە ئاستی سەرۆکوەزیرانی عێراقن، پابەندبوون بە کردەوە و نووسراو بۆ هەر دەستپێشخەریەک وەکو ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئەیلوول راگەیەندرا، چونکە ئەو زۆر درەنگ بوو و نەیتوانی هیچ جیاوازیەک دروست بکات، ئەویش بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بێت کە ببێتە ناوبژیوانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەگەڵ گەرەنتی دیاریکراو بۆ پاڵپشتی ئەمریکا لە مافی چارەی خۆنووسینی کورد .
بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئیدارەی ئەمریکا لە کۆتاییدا رێگر دەبێت لە پێشێلکی کردن بەرامبەر کورد، لەوانەش دانانی گەمارۆ لەسەر کورد یان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردسان، کە دەستووریانە دامەزراوە، بۆیە لە بێ بەختیش، ئێران و پاڵپشتیکارانی لە عێراق، پلانی بەدیلیان بە سەرکەوتوویی و بە خێرایی جێبەجێ کرد، دەستیان بەسەر کەرکووکدا گرت لە رێگەی سوپا، ئەمریکاش لەو پرسەدا زۆر هێواش کاردانەوەی هەبووە، وەڵامی دروست و باشیشی نەبوو، سەرەڕای بوونی هێزی ئەمریکی لە نزیک کەرکووک، دەبوو بوونی ئەو هێزانە وەکو پەتی جیاکردنەوە بێت و خاڵێک بۆ قەیرانەکان دابنێت .
هەموو ئەوانەی دوای ریفراندۆم روویاندا، بووە هۆی رژانی خوێنی خەڵکی کەرکووک، لەگەڵ گۆڕینەوەی پەنجەی تۆمەت، بەڵام گرنگە ئەوەمان بیر بێت، کوژرانی دۆستێکی کوردمان بە دەستی دۆستێکی عێراق،مانای شکستێکی گەورەی سیاسەتی ئەمریکایە
هەڵسەنگاندنی بیرمەندان
وانەی سەرەکی لە پرسی کەرکووک وەکو بیرمەندێک بەلای من ئەوەیە، تەنیا ئەوە نییە کێشەکان بزانیت یان بۆچوونێک جێبەجێ بێت لە دڵی سیاسەتی ئەمریکا، بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی و راستیی هەبێت، پێویستە توانای راکێشانی سەرنجی سەرکردە گەورەکان لە ئاستی وەزارەت هەبێ بۆ پرسەکان و چارەسەری سیاسی، پێش ئەوەی بگاتە ئەو قۆناغەی شکستە، ئەوەش زۆر قورسە.
ئەو تەحەدیە،وەکو عەساف ئۆریۆن، پلاندانەری ستراتیژی بەرگری " گوشار و سووربوونی قۆناغی یەکەم" کە بریتیە لە پێشیینی بۆ مەترسیەکان، دواتر هەوڵی گەورە بۆ خۆپاراستن لێی لە چەند قۆناغێكدا ئەوەش بۆ کرداری پاراستن هەلی زۆرباشی سەرکەوتن و تێچووی کەمتری دەوێت .
رەنگە پرسی گوشار و سووربوونی قۆناغی یەکەم لە سیاسەتی ئەمریکا و پرۆگرامەکەی نەبێت، ئەوەش هۆکار بوو ئەنجامی باشتری نەبێ لەق قەیرانانەی ساڵی رابردوو روویاندا، بەڵام هەلی باشتری هەیە بۆ رزگارکردنی هەمووان لە ئەنجامی ناخۆش و تووند کە دوای ریفراندۆم و قەیرانی هێرشی سەر کەرکووک دروست بوون، دڵنیایی ئەو هەیە کە هاتنە سەر هێلی سەرکردەکانی کورد کە رووبەڕوو لەگەڵ کورد دادەنیشن، دەکرێت و دەبێت ببێتە سوودێکی زۆر لەو پرسانەدا.
بە دڵنیاییشەوە هیواخوازبووم کەسێک هەبووایە، رەنگە من بم یان یەکێکی دیکە، ئەو پرسە بەشێوەیەکی چالاکتر بەرزبکاتەوە بۆ بەرپرسانی باڵای ئەمریکی لە کۆتاییەکانی هاوینی ساڵی رابردوو، کە دەمانتوانی قەیرانەکان کەمتر بکەینەوە.

سەرچاوە: پەیمانگەی واشنتن

© 2017 Hawler