کانونی یەکەم 11, 2018

سوپای تورکیا گوندەکانی ناحیەی سیدەکانی تۆپبارانکرد

دوێنێ سەر لەبەیانی، دەوروبەری کاتژمێر ٩، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیابە چڕی چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆرانییان تۆپباران كرد.

بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکان، ڕایگەیاند، دوێنێ سەر لەبەیانی نزیکەی ٤٥ خوولەک، سوپای تورکیا تۆپبارانی گووندەکانی لێلكان، چیادێل، خه‌لیفان و به‌له‌سنانیان کردووە لە سنووری ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران، هەروەها ئیحسان چەلەبی بەڕێوبەری ناحیەکە دەڵێت:" تۆپبارانەكە لە وەڵامی هێرشێكی پەكەكەدا بووە، كە ئەمڕۆ كردوویانەتە سەر بارەگایەكی سەربازی توركیا".
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوێنێ بەیانی کاتژمێر٨، گەریلاکانی په‌كه‌كه‌ هێرشییان كردووه‌ته‌ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا و دوابەدوای ئەویش تۆپبارانی کوێرانەی سوپای تورکیا دەستی پێکردووە.
ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ 262 گوند پێكهاتووه‌، جێگای ئاماژە پێدانە، بەهۆی پێکدادانی پەکەک و سوپای تورکیا زۆرترین جار بە ئامانج دەگیرێت و لەبەر ئەوەش زۆربەی گوندەکانیان چۆڵکراوە و لە ئێستادا نزیکەی ١٤٠ گوندیان ئاوەدانە و زیاتر لە ١٠٠ گوندیان چۆڵکراون لە ماوەی ڕابردوودا.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler