کانونی یەکەم 11, 2018

خەڵکی بەسڕە دیسان داوای هەرێمی سەربەخۆ دەکەن

داخوازی سیاسەتمەداران و خەڵک و نوێنەرانی پارێزگای بەسڕە، بۆ بوونی پارێزگاکە بە هەرێمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و دوای ئەو ئاڵۆزییانەی لە چەند مانگی رابردوو لە پارێزگاکە روویدا، خەڵک لەکاتی بەدینەهاتنی داوخوازییەکانیان داوای بە هەرێمبوون دەکەن.

حکوومەتی پێشووی حەیدەر عەبادی کۆمەڵێک بەڵێنی بە خەڵکی بەسڕە دا و گوتی کێشە ئابووری و دارایی و خزمەتگوزارییەکانیان چارە دەکات بەڵام هیچی پێ نەکرا. دواتربەسڕەییەکان ئومێدیان بە حکوومەتی نوێی عێراق بەست و ئێستاش بە گومانەوە لەو حکوومەتەش دەڕوانن کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکایەتی دەکات. خەڵک دەڵێن ئەگەر داخوازییە دارایی و خزمەتگوزارییەکانیان بەدی نەهێنرێت و بە جیددی ئاوڕیان لێ نەدرێتەوە ئەوا داوای هەرێمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان دکەن.
نوێنەرانی بەسڕە لە پەرلەمانی عێراق هەموو هەوڵەکانی خۆیان چڕ کردووەتەوە لەو پڕۆژە بودجەیەی لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمان کراوە بودجەیەکی تایبەت دەستنیشان بکرێت بۆ پارێزگای بەسرە، ئەمەش لەبەر ئەوەی بەشی سەرەکی داهاتی عێراق لەو پارێزگایەوە سەرچاوە دەگرێت و ناکرێت پارێزگایەکی دەوڵەمەند بە کولەمەرگی بژیت و تەنانەت ئاوی پاکی خواردنەوەی نەبێت.
لە پڕۆژەکە ئەو بودجەیەی نوێنەرانی بەسڕە داوای دەکەن جێی بۆ نەکراوەتەوە. ئەوان بۆ رۆژنامەی "ئەلعەرەبیە ئەلجەدید" ئاماژەیان بەوە کردووە کە حکوومەتی عێراق لە نووسینی پڕۆژەی بودجەی ساڵی 2019 ستەمی لە بەسڕە کردووە و مافی خۆی پێی نەداوە و بۆیەش داوای مافی خۆیان دەکەن و رێگە نادەن وا بەئاسانی بودجە تێپەڕێنرێت.
هاوکات وائیل عەبدولـلەتیف نوێنەری پێشووی پارێزگاکەش لە پەرلەمانی عێراق بە پێویستی زانیوە نەک مافە داراییەکان بەڵکوو مافە سیاسییەکانی بەسڕەشبەدی بهێنرێت. ئەو دەڵێت "حەق وایە دوو وەزارەتخانە بەو پاریزگایە بدرێت چونکە زۆربەی داهاتەکانی عێراق، سەرچاوەکەی هەر هیی پاڕێزگای بەسڕەیە."جگە لەمە رەخنە لە حکوومەتی عێراق دەگرێت کە بەسڕەی پشتگوێ خستووە و بۆیەش پێی وایە تاکە رێگەی بەدیهاتنی مافەکانی بەسڕە ئەوەیە بکرێت بە هەرێمێکی فیدراڵی کە لە دەستووریشدا ئەو مکانیزمە دەستنیشان کراوە.
لە سیستەمی سیاسی عێراقدا ئەو وڵاتە فیدراڵییە و تەنانەت مکانیزمی ئەوە دانراوە پارێزگاکانی تر بە یەکەوە هەرێم رابگەیەنن. تا ئێستا عێراق خاوەنی یەک هەرێمە کە ئەویش هەرێمی کوردستانە. بەغدا نەیتوانیوە مافی ئەو تاکە هەرێمەش بە گوێرەی دەستوورە هەمیشەییەکەی بپارێزێت و بۆیەش حەز ناکات هەرێمی تر بێتە کایەوە.
نەک نوێنەرانی بەسڕە بەڵکوو نوێنەرانی کوردیش لە پڕۆژەی بودجەی حکوومەتی عێراق رازی نین و داوای گۆڕینی دەکەن. بە پێی دەستووری عێراق هەرێمی کوردستان دەبێت 17%ی لە پشکی بودجەی بۆ دیاری بکرێت کەچی حکوومەتی عێراق بۆ 12% کەمی کردووەتەوە و بودجەیەکی زۆر بۆ حەشدی شەعبی و بوارەکانی تر لەسەر حسابی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.
ئەوەی راستییەکی حاشا هەڵنەگرە ئەوەیە نەک هەرێمی کوردستان و بەسڕە بەڵکوو خەڵکی مووسڵ و پارێزگای تری عێراقیش لە مافەکانیان رازی نین و هەست دەکەن بودجە ئەوەندەی لە خزمەتی میلیشیاکان و هەندێک حزبی دەستڕۆیشتوودایە لە خزمەتی خەڵکی عێراق و هەرێمی کورستاندا نییە.
لە چەند رۆژی رابردوو شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەسەر پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق و گەڕاندوەی بودجە بۆ حکوومەت، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و نوێنەرانی پەرلەمان خەریکی تاوتوێکردنی پرسەکەن و کار بۆ ئەوە دەکەن پڕۆژەی بودجە رەنگدانەوەی ویست و داخوازییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بێت.یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پرسی وزە و نەوتە و رۆژی سێشەمیش عادل عەبدولمەهدی لە وتاری هەفتانەی خۆی گوتی دەکرێ هەولێر و بەغدا کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler