کانونی یەکەم 11, 2018

لە ماوەیەکی نزیکدا گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەستپێدەکات

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات ‌و دەڵێت، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ‌و جێگری سەرۆكی حكومەت بە مافی خۆمان دەزانین.

بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات ‌و دەشڵێت "وەك یەكێتی هەر دوو پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ‌و جێگری سەرۆكی حكومەت، بە مافی خۆمان دەزانین، لە گفتوگۆكانیش داوای ئەو دوو پۆستە دەكەین".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، مەرجیشیان ئەوەیە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك جێگری هەبێت، نەك دوو جێگر ‌و گوتیشی: "جگە لەو دوو پۆستە كە داواكاری سەرەكیمانە، لەبارەی وەرگرتنی وەزارەتەكانیش، بەپێی بەركەوتەی خۆمان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكەین".
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوولی 2018ـی پەرلەمانی كوردستان، پارتیی دیموکراتی کوردستان 45 کورسی هەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 21 کورسی و بزووتنەوەی گۆڕانیش بە 12 کورسی لە پلەی سێیەم دێت.
لە ڕووداوەوە

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler