تشرینی دووەم 16, 2018

پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ هێزە سوننییەکان و کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەدات

هێزە سەربازییەکان لە کەرکووک بچنە دەرەوە و ئیدارەی هاوبەش بۆ ئەو ناوچانە پێکبهێنرێت، ئەم بڕگەیە خاڵی سەرەکی تازەترین پڕۆژەی پارتییە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک.

بۆ سەرخستنی پڕۆژەکەی پارتی لە ئاستێکی باڵا دیدار و کۆبوونەوەکانی دەستپێکردووە و هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ هێزە سوننییەکان و کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەدات.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: پڕۆژەکە لەگەڵ کوتلەی چاکسازی باسکراوە، لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ ئەو پرسە جەنابی سەرۆک بارزانی زۆر بەجیدی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و ئەو لایەنانەی بڕیاربەدەستن لە عێراق لەسەر خەتە، بۆ ئەوەی دۆخی سەربازی کەرکووک کۆتایی پێبێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت: لەبەرئەوەی ئێستا دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەو ناوچانە مەترسییان لەسەرە، پێویست دەکات زوو ئەو بابەتە جێبەجێبکرێت و ئێمەش پشتگیری سەرۆک بارزانی دەکەین و دەخوازین هێزە سیاسییەکانی دیکەش پشتگیری بکەن، تاوەکو ئەو حاڵەتەی لە کەرکووک هەیە کۆتایی پێبێت.
هێزە سوننییەکانی عێراق لایەنێکی سەرەکین لەو پڕۆژەیەی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ئامادەکراوە، یەکەم کۆبوونەوەی بەرپرسانی پارتی لەگەڵ گردبوونەوەی کۆماری عێراق و لایەنێکی نێو کوتلەی سائیروون بوو، لە چەند رۆژی رابردوو لەپیرمام عەرەبە سوننەکانیش پڕۆژەیەکی دە خاڵییان هەیە کە بەشێک لە خاڵەکانی تەنیا پەیوەستنین بە پرسی کەرکووکەوە.
حاتەم تائی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی عەرەبی کەرکووک دەڵێت: گردبوونەوەی کۆماری عێراقی بۆ چارەسەری کێشەکان و بەرلەوەی کێشەکان گەورەتربن سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانییان کرد، کێشەکان عەرەب هەمەجۆرن و هی پێش 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـن، لەوانەی پرسی دەستگیرکراوەکان و تێکدانی گوندەکان و پرسی دابەشکردنی دەسەڵات، ئەم کێشانە ئاسایین و دەکرێ بە یاسا چارەسەربکرێن، بەمەرجێک لێکتێگەیشتن لەنێوان پێکهاتەکانی شارەکە هەبێت.
لەسەرووبەندی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق، پارتی و یەکێتی لێکتێگەیشتنی تەواویان هەبوو بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک لەڕێگەی پڕۆژەیەکی هاوبەشەوە، بەڵام ئێستا کە پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزبووە هەریەکە و بەجیا ئەو هەوڵە دەدەن و عەرەب و تورکمانیش بۆ بەدەمەوەچوونی داواکاری ئەو دوو لایەنە کوردییە تادێت مەرج و داواکارییەکانیان زیاتر دەبێت.
لە رووداوەوە

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler