تشرینی دووەم 16, 2018

پێکهاتەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە نەهامەتیدان

پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا، تا دەگاتە شنگال و کەرکووک و ناوچەکانی تریش لە نەهامەتیدان، گرنگیدەرانی پێکهاتەکانیش دەڵێن، جارێک لە دەست داعش و جارێکی تریش لە دەست حەشدی شەعبی تووشی ماڵوێرانی بوون.

ژینگەی تەناهی
لە ڕووی تەناهییەوە، پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دوای هاتنی داعش ڕووبەڕووی کارەسات و جینۆسایدێکی گەورە بوونەوە، بەڵام دواتر هەر پێکهاتەیەک هێزێکی تایبەت بە خۆیان دروست کرد و خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، سەیدۆ چەتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دوای هاتنی حەشدی شەعبی خەڵک لە ڕووی ئەمنییەوە تووشی بۆشاییی ئەمنی بوون و داعش دەستی بە جموجووڵ کردووەتەوە و خەریکی خۆڕێکخستبەوەن."

ناجێگیربوونی سیاسی
دوای هاتنی حەشدی شەعبی دەست بەسەر بارەگای سیاسیی هەموو حزبەکاندا گیرا و کراونەتە شوێنی سەربازی و هاتنی ئەو هیزەش بووەتە هۆی ئەوەی لە دەشتی نەینەوا و شنگال بارەگای حزبە شیعەکان بکرێنەوە و هەر کەس بێڕوڕای جیاوازی هەبیت سزای بدەن. چالاکی سیاسی، جگەرخوین سێڤۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەو حزبە ئایینییە جیاوازانە لە ناوچەی پێکهاتەکان ستەمێکی دیکەیە دەرهەق بە پێکهاتە ئایینییەکان." جگەرخوین سێڤۆ دەڵێت: "پێکهاتەکان ئێستا پێویستیان بە هاتنی حزبە ئیسلامییەکان نییە، بەڵکو پێویستیان بە هاوکاری و ئاوەدانی و قەرەبووکردنەوەیان هەیە." ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەندین ئاماژەیان داوە کە شنگال و دەشتی نەینەوا بەکەڵکی ژیان ناهێت و دوای هاتنی حەشد بۆ ناوچەکە تەواوی سیکتەرەکانی ژیان خەریکی لەنێوچوونن.

ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و جێگیربوونی ژیان
دوای هاتنی ئەو هێزە لە ١٦ ئۆکتۆبەر بۆ ناوچە پێکهاتەنشینەکان، پێکهاتەکان دەڵێن، جاریکی تر جموجووڵی داعش لەزیادبووندایە. قاسم شەشۆ، کە فەرماندەی پێشمەرگەی شنگالە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هاتنی حەشدی شەعبی بۆ شنگال بووە هۆکاری ئەوەی سنووری سووریا لەگەل شنگال بۆشایی تێ بکەوێت و لەو سنوورەوە هاتنی داعش بۆ ناوچەکە لەزیادبووندایە."
حەشدی شەعبی جگە لە ئازاردان و بەتاڵانبردنی ماڵ و مڵکی خەڵک دەستی بە عەرەبکردن و تەشویعکردنی ناوچەی پێکهاتەکان کردووە و لە شنگالیش ئەو گوندنشینانەی کە دەستیان لە داعشدا هەبووە و هاوکاریشیان کردبوون بە بیانووی ''ئاشتبوونەی کۆمەڵایەتی'' گەڕاونەتەوە شنگاڵ و ئێزدییەکانیش ئەوە بە مەترسی دەزانن."
شەشۆ هۆشداریش لە هێنانەوەی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان بۆ شنگال دەدات و دەڵێت: "هاتنی ئەو کەسانە بە ناوی "ئاشتبوونەی کۆمەڵایەتی"یەوە مەترسییەکی دیکەیە بۆ سەر ئێزدییان و دوور نییە جارێکی تر ئێزدی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی تر ببنەوە."
لە ماڵپەڕی پارتییەوە

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler