تشرینی دووەم 16, 2018

لە ڕۆژانی پشووش جموجۆڵی بارزگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بەردەوام دەبێت

لەمەودوا لە ڕۆژانی پشووی فەرمیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، جموجۆڵی بازرگانی و هەناردە و هاوردەكردنی كەرەستە و كاڵاكان لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوام دەبێت.
لە راگەیاندراوێكی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووە گشت كۆمپانیایەكان و بازرگانان و پیشەوەران و شوفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاگادار دەكەینەوە، كە لەمەودوا لەرۆژانی پشوو هەروەها پشووی هەینیش، جمووجۆڵی بازرگانی لە كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوام دەبێت.
سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ "هەولێر" گوتی:" جموجۆلی بازرگانی و گەشتیاری لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و وەكو رۆژانی دیكە ئاسایی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەوەی لە رۆژی 9 مانگی رابردوو لە نێوان بەرپرسانی پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئۆرۆمیێ كۆبوونەوەیەك كرا، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا رۆژانی پشووش وەكو رۆژانی دیكە جموجۆلی بازرگانی بەردەوام بێت".
دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران یەكێكە لەو دەورازە سنوورییانەی كە لە ڕووی بارزگانییەوە هەرێمی كوردستان بە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەبەستێتەوە و ڕۆژانە زۆرترین جموجۆڵی بازرگانیی لەڕووی هاوردە و هەناردەكردنەوە تێدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها 24 كاتژمێریش گەشتیاران لەو دەروازەیە هاتووچۆ دەكەن".

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler