تشرینی دووەم 16, 2018

" دەبێت ئەمریکا ببێتە ناوبژیوانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا"

دوای زیاتر لە ١٥ ساڵ لە تەدەخولی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، ئەو ئایدیایەی کە لە بنەرەتدا وای کرد ئەمریکا ئۆپەراسیۆن لە عێراق ئەنجام بدات، ئێستا خەریکە نامێنێت، جگە لە خەو و خولیای دیموکراتیبوون لە عێراق، ئامانجەکانی واشنتۆن لە عێراق روونتر و واقیعیانەتر بوون، رێگری کردن لە گەڕانەوەی داعش، هەروەها هاوسەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئێران.

بۆیە هەرچەندە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا کەلەسەر بنەما و بەهایەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراوە، دیموکراسیەت لە عێراق لە لێواری لێکترازان دایە .
هەفتەی رابردوو، پەرلەمانی عێراق کابینە تەکنۆکراتەکەی عادل عەبدولومەهدی سەرۆکوەزیرانی پەسند کرد، کە کەسێکە لە زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی خوێندوویەتی و شارەزایەکی بواری ئابووریە، وەزیرەکانی لە ئاستێکی باش و پلەی بەرزی خوێندنیان هەیە، پێکەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وای کردووە ئاماژەی ئەوە هەبێت سەرکردەی نا تائیفی داندراون لە عێراق.
لەو گۆڕانکاریە، سیاسەتی عێراق پێویستی بە گۆڕان و کاردانەوە و وەڵامە بۆ دەنگدەران، سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازی حکومەتی پێشوو و لە مەیدانی شەڕدا لەگەڵ داعش، بەڵام ئەوەی روویدا لە هەڵبژاردن دەری خست عێراق زۆر تووڕەن لە گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی.
حوکومڕانی عێراق لەژێر سەنگی مەحەکدایە، سەرەڕای ٧٠٠ ملیار دۆلار داهاتی نەوت لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٥وە، عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەیە خراپترینە بۆ ژیان تێیدا، بەسرە دڵی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق، ئاوی خواردنەوەی کەمە و کارەباشی بەپێی پێویست نییە، ئەوەش وای کرد پارێزگاکە لە گەرمای هاویندا بەرگە نەگرێت و تووڕەیی بگاتە لووتکە، خۆپیشاندان و توونوتیژیش وای لێهات بووە رۆتین لە بەسرە.
هەستکردنی عێراقییەکان بە نائومێدی بەرامبەر حکومەت شتێکی نوێ نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا زۆرجیاوازە ئەوەیە کە ئەو حکومەتەی پێکهاتووە تاوەکو چەند وەڵامدەری داخوازیەکانی شەقام دەبێت، پێچەوانەی رابردوو کە حکومەتەکان لە پشت پەردەوە لەنێوان سەرکردەی لایەنەکان پێکدەهات، ئەو سێیینەی ئێستا ئەرکی زۆریان لەبەردەمە کە شتێک بکەن لە دەرەوەی کاریگەری حیزبەکان و سەربەخۆیانە کار بکەن.
پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەو تیمە نوێیە سەرکەوتوو دەبێت لە چاکسازی کردن لە بەغدا، تەحەدی زۆریان لەبەردەمە.
کێشەکانی حوکمڕانی لە عێراق زۆر قووڵن، رۆچوونەتە نێو دام و دەزگاکان و تەنانەت کەسەکانیش، لە ١٥ ساڵی رابردوو، حکومەتەکان زیاتر کاریان لە هێلی تائیفیەت و زۆرینە و کەمینە کردووە نەک حوکمڕانی باش، لە هەر بارێکدا حکومەتی هەمووان حکومەتی هیچ نییە، ئەوەش سەلمێندراوە کە هەر پارتێک وەزارەتێکی بەرکەوتبێت لەسەر بنەمای سیاسی و بەرژەوەندی خۆی بەڕێوەی بردوو نەک خزمەت گشتی.
باشتربوونی خزمەتگوزاری گشتی و حوکمڕانییەکی کاریگەرانە بەندە بە ئەدای ئەو حکومەتە کە دەبێت خۆی بکاتە خاوەنی ئەجێندای چاکسازی، بەڵام پاڵپشتی ئەمریکاش گرنگە، واشنتۆن دەبێت روون بێت کە بەدی هێنانی ئامانجەکانی لەگەڵ حکومەتێکی سەرکەوتوو و باش بەدی دێت، دانانی تەنیا کەسی راست لە حکومەت بەس نییە، بەڵکو دەبێت چاکسازی ئابووری بکرێت و خزمەتگوزاری زیاتر بگەیەندرێتە خەڵک و ئاسایش هەبێت، لەکاتێکدا داعش هەوڵی هەستانەوە دەکات، هاوکاری ئەمریکا بەتایبەت لە راهێنانی هێزە عێراقیەکان گرنگە، سەرەڕای ئەوەش خزمەتگوزاری وەکو ئاو کارەباش پێویست و گرنگن بۆ خەڵك.
واشنتۆن دەبێت پاڵپشتی شەڕی گەندەڵی بکات لە عێراق بە پێدانی زانیاری تەکنەلۆژیا و شەفافیەت لە داهاتی نەوت و بەڕێوەبردنی دارایی، پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانیە،بەڵام ئەو پرسە یەکێکە لەوانەی ئەمریکا دەتوانێت بە باشی رۆڵی تێدا بگێرێت و ببێتە ناوبژیوان لە نێوان هەردوولا، هەموو ئەوانە وەبەرهێنان و ئەنجامی باشی دەبێت لە زۆر بواردا
هەروەها پاڵپشتی ئەو بوارانە هەلی ئەوە دەداتە ئەمریکا کە رێگە لە کاریگەری و فراوانخوازی ئێران بگرێت لە عێراق کە کاردەکاتە سەر لاوازکردنی یاسا بەرامبەر بەهێزکردنی پێگەکەی و بەناو دەزگا و وەزارەتەکانیشدا هەوڵی بڵاوکردنەوەی هەژموونی خۆی دەدات، پێچەوانەی ئەمریکا، ئێران کەمی هەیە پێشکەشی عێراقی بکات،نە سیاسەتێکی ئابووری باش، نە باشترکردنی خزمەتگوزاری گشتی، یان هەلی کار و چاکسازی، واشنتۆن دەبێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە و بەگوێرەی پێویست سیاسەتی عێراق نوێ بکاتەوە.
سەرچاوە: واشنتۆن پۆست
نووسینی: بلال وەهاب

 

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler