کانونی یەکەم 12, 2018

کۆمیسیۆن: پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە بڕیاری زۆرینەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دەبێت

بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان، بەبڕیاری دادگا و بە 50+1ـی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەبێت، نەك دوو لەسەر ‌سێ.

بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، سەر بە سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە زۆرینەی رەها دەبێت، نەک دوو لەسەر سێی کۆمسیاران.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەرچەندە پێشتر بڕیاری ئەوە هەبووە پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمسیاران بێت، بەڵام بەبڕیاری دادگا پەسەندكردنەكە بە 50+1 دەبێت، واتە لە نۆ ئەندامی كۆمسیاران 5 یان واژۆی بكەن ئەنجامەكان پەسند دەكرێت، بەڵام ئێمە پیشەییانە كاردەكەین ‌و ئومێد دەكەین ئەنجامەكە بە واژی هەر 9 ئەندامەكە پەسندبكرێت".
بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران، بە دووریزانی ئەنجامی هەڵبژاردن بەمنزیكانە پەسەند بكرێت ‌و دەشڵێت: "بە یەكلاییبوونەوەی سكاڵاكان بە دڵنیاییەوە گۆڕانكاری بەسەر ئەو كورسیانەدا دێت، كە تاوەكو ئێستا ڕاگەیێندراوە".
هەروەها دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، سەر بە سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان وەڵامی تانەیەکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی داوەتەوە، کە لە بڕیارێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستانی گرتبوو.
لە بڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردندا هاتووە: "دوای وردبینی و تاوتووێکردن، دەرکەوت تانەی بەراوردکاری پێشکەشکراو لەماوەی یاسایی بەشێوەیەکی رواڵەتی پەسندکراوە. دوای سەیرکردنەوەی بڕیاری پێداچوونەوەکەش دەرکەوت بڕگەکانی 1 و 2 و 3 لە بڕیارەکە راستن و لەگەڵ یاسا رێکن، چونکە ماددەی شەش، بڕگەی یەکەم و 7 لە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2014ـی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، هاتووە (دانانی رێسا و رێنمایی کە پاکی و بێگەردی هەڵبژاردن دەپارێزن)، بە واتای ئەوەی کە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دایە".
سەبارەت بە بڕیاری کۆمیسیۆن کە شەوی پێش هەڵبژاردن رایگەیاند، کە ئەنجامەکان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ پەسەند دەکرێن، لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردندا هاتووە "سەبارەت بە بڕگەی 5 لە یاسای ئاماژەپێکراودا راست نییە و لەگەڵ یاساکەدا نایەتەوە، تایبەت بە پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کە تێیدا هاتووە پەسندکردنی ئەنجامەکان بە رەزامەندی زۆرینەی 2/3 هەیە، چونکە بڕگەی 6ـی ماددەی 5ـی یاسای ئاماژەپێکراو، کە تێیدا هاتووە (کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بە ئامادەبوونی زۆرینەی رەهابێت و بەدەنگی زۆرینە دەبێت، لە حاڵەتی یەکسانبوونی دەنگەکانی ئامادەبووانیش دەنگی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، بڕیارەکە یەکلادەکاتەوە".
لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردندا هەروەها هاتووە: "سەبارەت بە بڕگەی 1ـی ماددەی 6 بڕگەکانی 1 و 2 و 3 سەبارەت بە وادەی هەڵبژاردن بڕیارەکە تەواوە، چونکە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیداکراوە، لەبارەی بڕگەی 5ـی بڕیاری کۆمیسیۆنیش سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، راست نییە و نایاساییە، چونکە کۆمیسیۆن دوا ئەنجامەکانی داوەتە دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان بۆئەوەی پەسندی بکات، ئینجا لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رابگەیێندرێت".
تاوەكو ئێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوول رانەگەیەنراوە، ئەوەش پەیوەندی بەو هەزار و (45) سكاڵایەوە هەیە، كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە تۆمار كراوە ‌و جگە لەوە (228) سندووقیش قردێلەی سوورییان پێوەیە.
لە رووداوەوە

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
© 2017 Hawler