کانونی یەکەم 12, 2018

پڕۆتۆكۆڵێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و ئێران ئیمزا كرا

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران شاندێكی هەرێمی كوردستان و ئێران كۆبوونەوە، ئەو كۆبوونەوەیە زیاتر تایبەت بوو بە پەرەپێدانی بازرگانی و چارەسەركردنی كێشەی گواستنەوە و گومرگی لەو سنوورەدا، هەروەها پڕۆتۆكۆڵێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و ئێران ئیمزا كرا.

بەهۆی سەپاندنی سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا زۆرینەی كاڵا و پێداویستییە خۆراكییەكان نرخیان بەرزبووەتەوە، ئێران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخ لە ئێستا رێگری لە هەناردەكردنی بەشێك لە پێداویستییەكانی رۆژانەی هاووڵاتیان دەكات و ڕێگە نادات گەشتیاران هیچ خواردن و خواردنەوەیەك لەگەڵ خۆیان بهێنن، 80 ماددەی قەدەغەكردووە و هاوردەی وڵاتانی دراوسێ ناكات.
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشتی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ دەرەوەی وڵات 11% كەمیكردووە، ئەوانەشی گەشتیان كردووە زیاتر بۆ وڵاتانی ناوچەكەیە لەوانە توركیا، عێراق، ئیمارات و گورجستان بووە، ئەمەش ئەوە پیشاندەدات سەردانەكان زیاتر بۆ كار یاخود پەیداكردنی هەلی كار بووە، نەك بۆ سەیران و گەڕان.
بە سەرنجدان بە دابەزینی بەهای تومەن، ناجێگیریی بازاڕی دراو، گرانبوونی نرخی بلیتی فڕۆكە، نەمانی دراوی گەشتیاری بە نرخی حكومی بو گەشتەكانی دەرەوە و سەپاندنی باجی چوونەدەرەوە لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە، كەمكردنی گەشتی ئێرانییەكان بۆ دەرەوە شتێكی چاوەڕوانكراو بوو.
تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی:" لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پەیوەندییەكان باشتر بكرێن، كار ئاسانی بكرێت، كاتەكانی دەوام زیاتر بكرێن، جگە لەوەی كۆبوونەوەی دەوری لە نێوان هەر دوو لادا هەبێت.
رەزا حوسێنی، جێگری پارێزگای ورمێ روونیكردەوە:" چاوەڕوانیمان ئەوەیە كە زیاتر پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێم فراوانتر بێت و كێشە و گرفتەكانی دەروازەكان لە رووی بازرگانی و گەشتیاری چارەسەر بكرێن، ئێمەش بە بایەخەوە پەڕە بە پەیوەندی نێوان دراوسێیەكانمان بدەین، بەتایبەتی حكوومەتی هەرێم، هەر دوولاش ئامادەییان تێدایە گرنگی بەو پەیوەندییە بدەن، هەر لە چارەسەركردنی كێشەكان تا گەشەسەندنی جموجۆلی بازرگانی لە سنوورەكاندا.
ئەحمەد قادر، قایمقامی شارۆچكەی چۆمان دیاركرد:" بەئامادەبوونی جێگری پاڕێزگای هەولێر و قایمقام و بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆماری ئیسلامی و بەرێوەبەری ناحیە و جێگری بەرێوەبەری گشتی گومركەكان و بەرپرسی دەروازە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوور و بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر، پێشوازیمان لەشاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرپەرشتی جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا كرد، ئەو كۆبوونەوەیە زیاتر تایبەت بوو بە پەرەپێدانی بازرگانی و چارەسەركردنی كێشەی گواستنەوە و گومرگی لەو سنوورەدا.
روونیشیكردەوە:" لێك تێگەیشتنێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەردەوامی كۆبوونەوەكان لە نێوان هەردوو شاندا واژووكرا، هەروەها بڕیاڕدرا بۆ چارەسەری كێشەكان و پەرەپێدانی بازرگانی و گەشتیاری، كۆبوونەوەی مانگانە لە نێوان هەردوو قایمقامیەتی چۆمان و فەرمانداری پیرانشار ئەنجام بدرێت".

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
© 2017 Hawler