ئاب 18, 2018

كۆمسیۆن ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە لەتۆماری دەنگدەراندا سڕكراون

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، 42 هەزار كەس بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەمەزرێنێت و مەرجەكانی دامەزراندنی فەرمانبەرانیش بڵاودەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی كە داوای دامەزراندن دەكەن دەبێ ئەم مەرجانە رەچاو بكەن.
1- خوێندنەوەی وردی زانیارییەكانی فۆڕمەكە
2- پڕكردنەوەی زانیاری بەشێوەیەكی راست و دروست
3- زانیاری نادروست نەنوسرێت، چونكە دەبێتە مایەی دورخستنەوەی كەسەكە لە هەر قۆناخێكی پرۆسەكەدا.
4- پێویستە پێشكەشكار لانیكەم هەڵگری بڕوانامەی ناوەندی بێت.
5- دوای پڕكردنەوەو دڵنیابوون لە زانیاری كلیك لەسەر Submit بكات بۆ ناردنی زانیارییەكان
6- تەنها یەك جار كلیك لەسەر Submit بكات بۆ ئەوەی زیاتر لە جارێك فۆڕمەكە نەنێردرێت و بێبەش نەبێت لە بەشداریكردن
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەو كەسانەی داوای دامەزراندن دەكەن دەبێ ناوی چواری و ژمارەی مۆبایل و ساڵی لە دایكبوون و رەگەز و شوێنی نیشتەجێبوونیان بنووسن. هەروەها دەبێ لەكاتی گرێبەست كۆپیەكی باوەڕپێكراوی بڕوانەمەكەیان پێشكەش بكەن.
شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە پێویستە ئەو كەسەی دەكرێتە بەپرسی وێستگە، یان بنكە بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەبێت، هەروەها ئەولەویەت دەدرێت بە بەرپرسی یاسایی بۆ بەرپرسی وێستگە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو كەسەی بەرپرسی ناسینەوەیە بە لانیكەم دەبێ بڕوانامەی دیپلۆمی هەبێت، هەروەها ئەو كەسەی دەكرێتە سەرچاوەی بەڵگەكان دەبێ بە لایەنی كەم بڕوانامەی ئامادەی هەبێت، بۆ پشكنینیش كەسەكە دەبێ بە لایەنی كەم نۆی بنەڕەتی بێت.
شێروان زرار، ڕوونیشی كردەوە، مەرجە و پێویستە ئەو كەسەی داواكاریی پێشكەش دەكات، ژمارەی دەنگدەر و بنكەی دەنگدان بزانێت، بۆ ئەوەش زانیارییەكانی لە دوو ڕێگاوە دەست دەكەوێت، یان نزیكی بنكەی دەنگدان بێت، یان لە ڕێگای مەڵپەڕی كۆمسیۆنەوە كە لینكێك هەیە بەناوی تۆماری ٢٠١٨ دەتوانێت سەردانی ئەوە بكات.
لەلایەكی دیكەوە كۆمسیۆن رایگەیاند دەنگ سڕبون: بریتیە لەو ناوانەی كە لە تۆماری دەنگدەراندا سڕكراون، پێویستە لەو ماوەیەی كە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاری كراوە سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دوبارە چالاككردنەوەی ناوەكانیان بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگ بدەن.
1ـ سەرجەم ئەو ناوانەی لە تۆمارەكەدا ناوەكانیان و فۆڕمی خۆراك و زۆرینەی زانیارییە كەسێتیەكانیان هاوشیوەیە لەگەڵ كەسێكی تر، ئەوا هەردوو ناوە لێكچووەكە سڕكراون.
2ـ سەرجەم ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 90 ساڵەوەیە ناوەكانیان سڕاكراوە لە تۆمارەكەدا.
3ـ ئەو پلە باڵایانەی كە موچەكانیان بەرزە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بریكاری خۆراكیان بڕدراوە و فۆڕمی خۆراكیان نەماوە، ناوەكانیان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بەسەر بنكەكاندا دابەشكراوە و پێویستە سەردانی بنكەكان تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دیاریكردنی ناوەندی دەنگدانی نزیك لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.
لەگەڵ ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەێنێت، ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆبونەوەی ڕۆژی 6/8/2018 بڕیاری دا كاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان(10)كاتژمێربێت، لەكاتژمێر (8)ی بەیانی دەست پێدەكات و لە كاتژمێر(6)ی ئێوارە كۆتایی دێت".

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.