تشرینی دووەم 12, 2019

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی پێشوازی لە كونسڵی كۆماری توركیا و شاندی یاوەری كرد

دوێنێ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە كونسڵی كۆماری توركیا (هاكان كارا چای) و شاندی یاوەری كرد.

لە دانیشتنێكدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان سكرتێری مەكتەبی سیاسی تیشكی خستە سەر بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەتایبەت دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و باسی هەڵوێست و شیكردنەوەی پارتی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن كرد كە هەندێك كەموكوڕی و هەڵەی تێدا كراوە بەڵام ئەمە نابێتە بیانوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی لەسەرتاسەری عێراق.
هەروەها فازل میرانی سەبارەت سەرەدانی شاندی پارتی بۆ بەغداو چاوپێكەوتنیان لەگەڵ لایەنەكانی تر بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە هەڵوێستی ئەوان و گۆڕینی ڕاو بۆچوونی نێوان هەردوولا كردو هەروەها پارتی تەئكیدی كرد كە پارتی بەرنامەی وزاری و میكانیزمی جێ بەجێ كردنی لا گرنگترەو ئەم جارە هەڵوێستی كورد كراوە نابێت بەڵكو مەرجدار دەبێت بۆ پشتگیری كردنی هەر كاندیدێك بۆ حكومەتی عێراق و لەسەرووی هەموویان جێ بەجێ كردنی دەستوری عێراق وەك خۆی و بەتەواوی و ڕەچاوكردنی هاوسەنگی و بەشداری تەواوی پێكهاتەكانی عێراق و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوردا.
لەلای خۆیەوە كونسڵی كۆماری توركیا خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەم دیدارەو تەئكیدی كرد كە ئەوان لەگەڵ هەموو مافەكانی دەستوری هەرێمی كورستانن و بەشداری هەموو لایەنەكان لە حكومەتی داهاتووی عێراق گرنگە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

© 2017 Hawler