ئەیلول 29, 2020

مامادۆ گاسامای، چۆن توانی منداڵێك لە مردن رزگاربكات؟

ئیمانۆئێل ماكرۆن، لە كۆشكی سەرۆكایەتی فەڕەنسا (ئیلیزێ) پـێشوازی كرد لە مامادۆ گاسامای، تەمەن 22 ساڵ، كە شەممەی رابردوو توانی منداڵێك لە مردن رزگاربكات، كە نزیك بووی لەوەی لە ئاپارتمانێك بكەوێتە خوارەوە.

ماڵپەری( بی بی سی) بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە لە (پاریس)ی پایتەختی فەڕەنسا، مامودو گاساما، کە پەنابەرێکی خەڵکی وڵاتی (مالی)یە، بینی لە نھۆمی چوارەمی شوقەیەک، منداڵێک لە بالۆکنییەکەیە و خەریکە دەکەوێتە خوارەوە و ژیانی لە مەترسیدایە، بۆیە بەھۆی بەھێزی جەستەی و بوێریی خۆیەوە، بەسەر بەشی پێشەوەی شوقەکەدا کەوت و ژیانی منداڵەکەی لە مردن ڕزگار بکات.
مامادۆ گاسامای هاوشێوەی سپایدەرمان بەسەر بینایەكی پاریسی پایتەخت سەركەوت و توانی منداڵێك ڕزگاربكات لەوەی لە نهۆمی چوارەمی بیناكەوە بەرببێتەوە، بەهۆیەوە ماكرۆن مەدالیای ئازایەتی بە مامادۆ بەخشی و پـێی وت، "بوویتە نمونە بۆ ملیۆنان كەس، بۆیە شتێكی سروشتیـیە نیشتمان لە بەرامبەرتدا بەوەفابێت"، هاوكات پـێشنیاریشی بۆ كرد بچێتە ڕیزەكانی تیمی ئاگركوژێنەوەی فەڕەنسا.
مامادۆ كە لە مانگی 9ی ساڵی 2017 وە بە شێوەیەكی نایاسایی گەیشتووەتە فەڕەنسا دوای وەرگرتنی مەدالیاكە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی، ئەمە یەكەم جارە مەدالیایەكی لەو جۆرە وەربگرێت.
منداڵە رزگاركراوەكە هی خێزانێكی فەڕەنسیـیە و باوكی تەمەنی 37 ساڵەو بە تەنیا لە ئەپارتمانەكەیان جێهێشتووە لە كاتێكدا دایكی لە دەرەوەی شار بووە، دواتر پـۆلیس باوكی منداڵەكەی دەسـتگیركردووە.
لە لایەكی دیكە خانم ئان هیدێلغو، سەرۆكی شارەوانی پاریس لەسەر تویتەرەكەی نووسیویەتی، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مامادۆ كردووە و زۆر سوپاسی كردووە بۆ ئازایەتیـیەی نواندویەتی لە ڕزگاركردنی ژیانی ئەو منداڵە.هەروەها نووسیویەتی، مامادۆ بۆی باسكردووە كە ئاواتەخوازە ژیانی لە فەڕەنسا بەسەربەرێت، بۆیە ئەویش بەڵێنی پـێداوە وەك شاری پاریس بەهەموو شێوەیەكی بۆ ئەم مەبەستە پشتیوانی لێبكەن.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشكرد، "ئیدی بە شێوەیەكی یاسایی لە فەڕەنسا دەبێت و ئەگەر خوازیاربێت ئەوا لە ئەمڕۆوە دەستدەكرێت بە ڕێوشوێنەكانی پـێویست بۆ ئەوەی رەگەزنامەی پـێببەخشرێت".

© 2017 Hawler