کانونی یەکەم 03, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

زیاتر له‌ ١٥ ملیار دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت

له‌ چوارچێوه‌ی بەرژەوەندی گشتی وجێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (١٥,٨٢٦,٠٠٠,٠٠٠) پازده‌ ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با وئاوەدانکردنەوە) ، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان. جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٢٠٢١/١٠/١٥

© 2017 Hawler