کانونی یەکەم 03, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ پلاسخارت ده‌كات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگێنرا. هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی داهاتووی عێراق، حکومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات.

© 2017 Hawler