ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات

رۆژی چوارشەممە 13ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار کرد بۆ کۆچی دوایی (خەسرۆ عەونی )ی برای. سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت. لە بەرامبەردا، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر هەینی, 08 نیسان 2022 23:31