ئەیلول 27, 2021

سەرۆکوەزیرانی یۆنان بەهۆی دواخرانی سەردانەکەی داوای لێبووردن لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی یۆنان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ یۆنان تاوتوێکرد، هەروەها سەرۆکوەزیرانی یۆنان خواستی خۆی بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕیوە.
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/21 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان بڵاوکردەوە.
 
لەبارەی پەیوەندییەکەوە لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ يۆنان تاوتوێ كراوە و "هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان دووپات كرده‌وه"‌.
 
لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان داواى لێبووردنى كرد كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دواخرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا نيشان دا."
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان تاوتوێکران.
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز كيرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و تيايدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ يۆنانيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دوولايه‌نه‌يان دووپات كرده‌وه‌.
 
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا نيشان دا.
 
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بوو.
© 2017 Hawler