ئەیلول 27, 2021

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری سه‌در ده‌کات

زۆر به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م که‌ ئه‌مڕۆ به‌ بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له‌ به‌غدا کرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی‌ که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به‌ به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی خانه‌واده‌ و که‌سوکاریان بداته‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییه‌کی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له‌ برینداران ئاماده‌ و کراوه‌ن.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢١/٧/١٩

© 2017 Hawler