ئاب 18, 2018

ھێمن ھەورامی:متمانەی كوردانی تاراوگە بە پارتی، بە مانای پشتگیرییە لە پرسەنەتەوەیی و نیشتیمانییەكان

كاتێك ململانێ سیاسییەكان بۆ ھەڵبژاردن دەست پێدەكات، ڕاستە مەرجی سەرەكیئەنجامی زۆریینەیە. بەڵام ئەو بیۆگرافیا سیاسییەی كە ھەر لایەنێك وەك قەڵایحزبەكەی دەیبینێت و دەبێتە سورەی بەرلەشكریان، سەركەوتن و شكست تێیدامۆڕاڵی سیاسی و جەماوەریش تێیدا دێتە دەھێتە گۆڕین. بەڵام لە ھەڵبژاردنەكانی دووخولی كۆتایی پەرلەمانی عێراق، كوردانی تاراوگە نوێنەرایەتی كردنییان دەیە دەستیپارتی و قسەیان بەو لایەنانە نەھێشت كە لافیان بە كوردانی تاراوگەوە لێدەدا.

لە سەروبەندی ئەنجامە بەراییەكاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەورووپا وئەمەریكا پلەی یەكەمێكی زۆرینە بەدەست دەھێنێت. ھێمن ھەورامی ئەندامیسەركردایەتی پارتی، كە وەك سەرپرشتیاری ھەڵبژاردنەكان لە ئەورووپا دەستنیشان كرابوو، ئەم سەركەوتنانە دەگەڕێنێتەوە بۆ ھەندێك خاڵ.

كاریزمایی سەرۆك بارزانی
ھەورامی پێی وایە كوردانی تاراوگە بەھۆی ئەو فەزایەیی كە تێیدا دەژین و لەقوسیەتی دەوڵەت و مافی نەتەوەكان تێگەیشتوون. بۆیە تەقیمی كاریزمایی سەرۆكبارزانی لای ئەوان لە ترۆپكەدایەو لە ستراتیژییەتی سەرۆك بۆ نەتەوە و نیشتیمانگەیشتوونەتە ئەو یەقینە كە پارتی و بارزانی بەمانای زامنی مافەكانی كوردە.ھەورامی ئەوەشی وت، كاتێك باسەكانمان دەگەیشتە پەیوەندی سیاسی لەگەڵبەغداد، پارتی بوونیان بەمانای كوردبوون دەشوبھاند. بۆیە خۆشبەختانە سەركەوتیپارتی لە تاراوگە ئەو متمانە نەتەوەیی و نیشتیمانیەی كوردانی ئەورووپا و ئەمریكایەبۆ برەودان بە سیاسەتەكانمان لەسەر ئەو ڕێچكەیەی كە ئاڕاستەمانكردووە.

پرسی ڕیفراندۆم:
سەرپرشتیاری ھەڵبژاردنەكانی پارتی لە ئەورووپا، باسی لە گەرمووگوڕی كوردان دەكرد، كە ھێشتا زامەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر و سەركەوتنەكەی ٢٥ی ئەیلوولیان لەدڵدا ماوەتەوە. بۆ سارێژی زەمەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر و سزادانی كارئەكتەرەكانی وبرەودان بە سەركەوتنی زیاتری ھاوشێوەی ڕیفراندۆم، دەنگەكانیان دایە دەستیپارتی و لە ئەورووپاوە بە پارتیان وت، نوێنەرە بە ئەمەكەكەی جارانبە. ھەورامی لەدەرئەنجامی دەنگەكان وتی، پارتی و بارزانی ڕابەری ڕیفراندم بوون، ڕیفراندۆمیش ئەو دەستكەوتە بوو كە لە مێژووی كوردایەتیدا، بۆ یەكەمجارە كورد توانیبێتی، كورد لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی جەوھەری بگوازێتەوە. ئەمە سیاسەت و حزبایەتیپارتیە، بۆیە ئەو دەنگانە سوربوونی كوردانی تاراوگە بۆ سەربەخۆیی و ئازادییە لەكوردستان، بۆیە پارتیان ھەڵبژارد.

سیاسەتەكانی پارتی:
پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو حزبەیە كەلە نێو ھەناوی كوردستانەوە لە دایكبووە، بۆیە كوردستانیان لە ھەر جۆرە دیدگایەكەوە لە پرسەكان بنواڕن، دەشێتپارتیانە بیبینن، چونكە پارتی لەبەرئەنجامی ئینشیقاقێك یاخود خیانەتێك دروستنەبووە، وەك ھەندێك لایەن. ئەمە وادەكات كە پارتی جێگای باوەڕی زۆرینە بێت، لەھەمانكاتدا پارتی كاتێك دەست بۆ ھەر شتێك بەرێت، ئەوا دەستكەوتێك بە دەستھاتووە بۆ كورد، بۆیە كوردانی زۆرینە لەگەڵ پارتین.
ھێمن ھەورامی لە بارەی ئەنجامەكانی پارتی لە ئەورووپا ئەوەشی وتووە، كاتێك باسەكان دێنە سەر حزمەتگوزاری، ئەو شوێنانەی دەستەڵاتی پارتی تێدا زۆرینەیە بەبەراورد لەگەڵ ئەو شوێنانەی كە ئیداریەن پارتی وەھا دەستەڵاتێكی نیە. دەبینین كەپێشكەوتنوو سەركەوتنەكان لە چ ئاستێكدان، ئەمەش سەرەڕای ئەو تیرۆرە فكرییەیكە بەرانبەر پارتی دەكرێت، ھەر زۆرینەیە و بەرەو زیادبوونیش دەروات.

ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن لە تاراوگە.
بەپێی ئەو دەرنجامە بەراییانەی كەلە دەرەوەی وڵات ھەژماركراون، پارتی دیموكراتی كوردستان، بە یەكەمێكی زۆرینە لە پێش لایەنەكانی دیكەوەیە.
كۆی دەنگەكانی پارتی لە دەرەوە ٧٤٥٣ دەنگەو یەكێتی ١٩٤٥ دەنگ و گۆڕان٢٨٦٧ دەنگە.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.