کانونی یەکەم 06, 2019

نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی دیاریكرد

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رۆژی 30ی ئەیلوول/ سێپتێمبەری 2018ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان دیاریكرد.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رۆژی 30/9/2018ی وەكو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی كوردستان دیاریكرد.
هەر چەندە بڕیار بوو لە رۆژی 1/11/2017 پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان ‌و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی هەندێك لایەن و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر‌ و درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی هەشت مانگ، هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دواخرا".

© 2017 Hawler