کانونی یەکەم 06, 2019

چوار كاندید لە لیستەكانیان كشانەوە و پەیوەندییان بە پارتییەوە كرد

چوار كاندیدی یەكێتی و هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵح لە لیستەكانیان كشانەوە و پەیوەندیان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد، هەر چوار كاندیدەكەش لە كۆنگرەیەكی روژنامەوانیدا داوایان لە دەنگدەرانی خۆیان كرد دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.

مەهدی ڕێكانی لە 25 ساڵی رابردوو كادیرێكی ناسراوی پارتی بووە، خۆ بەربژێركردنی لەچوارچێوەی لیستی هاوپەیمانی، بەرهەمی لێك تێنەگەیشتن بووە، مەهدی رێكانی وەكو كادیری پارتی دەست بەكار دەبێتەوە و بنەماڵەی ڕێكانی خاوەنی پارتین.
لەلایەكی دیكەوە عەونی ئەرتیسی، كارگێری لقی 18ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بە "هەولێر"ـی گوت: چوار بەربژێر كە سێ لەوان لە لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەرین، بە ناوەكانی "مەهدی شەمدین، بەختیار بەرگارەیی و عیسمەت مەجید ئەردنی"، ئەوەی دیكەشیان بەناوی خالید عەلی شامكی، بەربژێری لیستی یەكێتیی لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی كشانەوە و هاتنە نێو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لەلایەن خۆیانەوە هەر یەك لە كاندیدەكان رایانگەیاند، ئێمە باوەڕمان بە لیستەكانمان نەماوە، بۆیە دەستمان لەو لیستانە بەرداوە و لەگەڵ پارتی درێژە بە كاری خۆمان دەدەین، داواش لە دەنگدەرانی خۆمان دەكەین دەنگ بە لیستی ژمارە 184ی پارتی بدەن".

 

© 2017 Hawler