ئازار 06, 2021

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 25ـی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تاوەکو رۆژی یەکشەممە 28-2 بەردەوام دەبێت. رۆژی پێنجشەممە 25-2-2021 وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 80 و 70، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، مووچەی سەربەرزیی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەکرێت. رۆژی هەینی 26-2-2021: وەزارەتی پەروەردە، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. رۆژی شەممە 27-2-2021، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە. رۆژی یەکشەممە 28-2-2021، خانەنشینی شارستانی مووچە وەردەگرێت. دابەشکردنی مووچەش بە لێبڕینی 21% دەبێت. بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە وەردەگرن. هاوکات دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، مووچەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

© 2017 Hawler