شوبات 26, 2021

ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك دۆزرایه‌وه‌

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تایبه‌تی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن باشووری شاری كه‌ركووك دزرابوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌مید قه‌یس عامر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌ھێشتنی تاوان له‌ شاری كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك له‌ رێگای  نێوان قه‌ره‌ھه‌نجیر و چه‌مچه‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

عه‌مید قه‌یس عامر زانیاری زیاتری له‌وباره‌وه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌ده‌ن باشووری شاری كه‌ركووك ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك دزرابوو.

© 2017 Hawler