شوبات 26, 2021

ئاگادارییەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێره‌وه‌

لە ئاگادارییەكەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێردا هاتووه‌: دوای تەواوبوونی پڕۆژەی دروستكردنی بنكەی تەندروستی ئازادی لە ئێستادا بنكەی تەندروستی ناوبراو بە یەكەكانی كوتان و یەكەكانی تر لەگەڵ ستافی تەندروستی دوای تەواوبوونی پڕۆژەی دروستكردنەكە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیی كە دەكەوێتە شەقامی (60) مەتری بەرامبەر شوقەكانی زانیاری.

 هه‌روه‌ها ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌: پێشووتر لە بنكەی تەندروستی منارە بەردەوام بوون لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری پزیشكی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی سنوری بنكەی تەندروستی ئازادی.

© 2017 Hawler