شوبات 26, 2021

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەربەست تروانشی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە سەربەست تروانشی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی یەک کرد بە بۆ کۆچی دوایی ( سەردار)ی برایەوە.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

© 2017 Hawler