
لە تازەترین بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر مۆڵگە و حەشارگەی چەکدارانی پەکەکە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، لە شارەدێی حاجی ئۆمەران، لە کوێستانی کیکان هۆڵێکی ئاژەڵداری ٣٠٠ سەر مەڕی تێدا لەناوچوون.
دوابەدوای ئەوەش، گوندەکانی گوندهكانی گوندهژۆر، ئازادی، كوێستانهكانی دۆڵی ئاڵانه و بەراسکانی سهر به شارهدێی حاجی ئۆمهران بۆردومان كران و وەزیری بەرگریی تورکیاش سەرجەم هێرشەکانی پشتراست کردەوە و ڕاشیگەیاند لە خواکوڕکیش ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە.
ئەم بۆردوومانانەی وڵاتی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە تادێت بەرەو زیادبوون دەڕوات و ئەگەرچی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش چەندینجار هۆشدارییان داوەتە چەکدارانی پەکەکە و وڵاتی تورکیا تا سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشێل نەکرێ و زیان بە خەڵکی سڤیلی ئەو گوندانەی هەرێمی کوردستان نەگەیەندرێت، بەڵام چەکدارانی پەکەکە هیچ گوێیان پێ نەداوە و بەهۆی هەبوونی مۆڵگە و حەشارگەیان لەنێو گوندەکان، ڕۆژانە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانە و تەنانەت مەڕومالات و ئاژەڵانیش زیانمەند دەبن.