کانونی دووەم 17, 2021

خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن راگه‌یه‌ندرا

به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی خوێندنی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، قۆناخی 12ـی ئامادەیی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە 29-3-2021 ده‌ستپێده‌كات.
لەبارەی قۆناخەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوا لە 5-6-2021 دەکرێت، بەپێچەوانەوە لە 12-6-2021 دەکرێت.
دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئیسلامیش بەهەمانشێوەی قۆناخەکانی 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی دەبێت.
لەبارەی دەستپێکی دەوامی قوتابخانە ناحکومییەکان، ئەوانەی بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە کار دەکەن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قۆناخەکانی یەک و دووی بنەڕەتی لە 1ـی ئازار دەست بەخوێندن دەکەن و تاوەکو رێککەوتی 1-8-2021 بەردەوام دەبن بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندن.
لەبارەی دەوامی پەیمانگەکان، تاقیکردنەوەی کۆری یەکەمی خوێندن لە 5-6-2021 دەستپێدەکات و 16-6-2021 کۆتایی دێت. ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەکاتی خۆیدا کرا، ئەوا لە 12-6 دەستپێدەکات و لە 23-6 کۆتایی دێت.
لە بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، مامۆستایان پابەند ناکرێن بە دەوامی تەواوەتی لە کاژێر 08:00 تاوەکو 12:30، بەڵکو بەگوێرەی گوتنەوەی وانەکانیان لەنێو قوتابخانە دەبن.
دەوامکردن بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قوتابیان، مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان بە ماسکەوە دەوام دەکەن. هاوکات نابێت ژووری مامۆستایان قەرەباڵخ ببێت.
© 2017 Hawler