شوبات 27, 2020

شه‌قامی خێرایی ١٢٠ مه‌تری، به‌ مه‌ودای ٣٨ كیلۆمه‌ترییه‌وه‌ باوه‌ش به‌ هه‌ولێردا ده‌كات

به‌ر له‌ ته‌نگژه‌ی دارایی، شه‌قامی ١٢٠ مه‌تریی هه‌ولێر كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ئه‌و شه‌قامه‌ شه‌شه‌مین شه‌قامه‌ كه‌ به‌ مه‌ودایه‌ك دووری و به‌ بازنه‌یی، به‌ده‌وری قه‌ڵای هه‌ولێردا ده‌سووڕێته‌وه‌. ١٢٠ مه‌تری، كیلۆمه‌ترێك دوورتری 100 مه‌ترییه‌ و به‌ چه‌ند مه‌ترێك پانتر له‌و شه‌قامه‌، جیا له‌ دوو سایده‌ سه‌ره‌كییه‌ پانه‌كه‌ی، به‌ سایدێكی خزمه‌تگوزاری ده‌سته‌ ڕاستییه‌وه‌، باوه‌شی به‌ هه‌ولێردا كردووه‌.

ئێسته‌ كه‌ زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان ته‌نگژه‌ی دارایی په‌كی خستوون، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌ و به‌ تێچوویه‌كی زه‌به‌لاحه‌وه‌ له‌ به‌شی سێیه‌م و كۆتایه‌كه‌ی كار ده‌كرێت. له‌ جێبه‌جێكردندا شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری، دابه‌شی سێ به‌ش كراوه‌ و دوو كۆمپانیا ڕۆی ده‌نێن. به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامه‌كه‌ ١١ كیلۆمه‌تری چه‌ماوه‌یی ڕێی سه‌ره‌كیی كه‌ركووك تا ڕێی مووسڵ بوو‌. ئه‌و به‌شه‌ كۆمپانیای "ئجكله‌ر"ی توركی ته‌واوی كرد. دوو به‌شه‌ چه‌ماوه‌كه‌ی تریش یه‌كیان ١٦ كیلۆمه‌تره‌ و له‌ ڕێی سه‌ره‌كی مووسڵ تا ڕێی سه‌ره‌كی شه‌قڵاوه‌یه‌ و ته‌واو بووه‌، له‌وێشه‌وه‌ ١١ كیلۆمه‌تره‌كه‌ی كۆتای تا ڕێی كه‌ركووك به‌شی سێیه‌مه‌ و كۆمپانیای ناوخۆیی "هێمن گرووپ" جێبه‌جێی ده‌كات كه‌ تێچووه‌كه‌ی ١٤٧ ملیۆن دۆلاره.

ئەو پرۆژەیە،هه‌لی كاری بۆ 580 تا 630 كه‌س لە كوردستان ره‌خساندووه‌
جیا له‌وه‌، شه‌قامی سه‌ره‌كیی كۆیه‌ كه‌ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێی زۆره‌، به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵغه‌ و یوتێڕنه‌كانی به‌ ‌یه‌كجار هاتوچۆی خنكاندووه‌، به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ١٢٠ مه‌تری، ئه‌ویش چاره‌ بووەو دیزاینی پڕۆژه‌كه‌ به‌ جۆرێكه‌ سووڕانه‌وه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری، كە ئه‌و به‌شه‌ی له‌ڕووی هاتوچۆوه‌ زۆر گرنگ بوو".‌
شه‌قامی سه‌ره‌كی شه‌قامی خێرایی ١٢٠ مه‌تری، به‌ مه‌ودای ٣٨ كیلۆمه‌ترییه‌وه‌ باوه‌ش به‌ هه‌ولێردا ده‌كات و تێچووه‌كه‌ی ٤٥٠ ملیۆن دۆلاره‌. دیزاینی ئه‌و شه‌قامه‌ خێرایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ بێ ترافیك له‌ چوارڕیانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌په‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر وه‌ك دیزاینه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت، قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.

درێژایی تەواوی ئەو شەقامە، 38 كیلۆمەتری بازنەییە و بەدەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە
تێچووی پرۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر 440 ملیۆن دۆلارە، لە 15 -3 – 2013 كاركردن لەو برۆژەیە دەستیپێكرد و بریارە بیش كۆتایی ئەمسال بكرێتەوە.
 پرۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر، کە درێژترین شەقامی هەولێرە و بڕی 450 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی تەرخان کرابوو. دیزاینی دروستكردنی شەقامی 120 مەتری هەولێر لە ساڵی 2007 تەواوبووە. هیچ پێچكردنەوەیەكی تێدا نییە و، ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ کەمکردنەوەی ترافیکی نێو شاری هەولێر.
پرۆژەی شەقامی 120 مەتری هەولێر. یەكێك لە پرۆژە ستراتیژییەكانی پایتەختی هەرێمی کوردستانە. دەبێتە درێژترین و خێراترین شەقامی هەولێر و، ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ کەمکردنەوەی ترافیکی نێو شار، ئەمڕۆ بە فەرمی پرۆژەکە دەكرێتەوە.
درێژی شەقامەكە 38 كیلومەترە، بە پێی پرۆژەكە بەشێكی زۆری كێشەکانی هاتووچۆی هەولێر چارەسەر دەکات. بەهۆی ئەو شەقامەوە، رێگای سەرەكی هەولێر-كۆیە بە شەقامی سەرەكیی هەولێر-شەقڵاوە گرێ دەدرێت، شەقامەكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی ساڵ و نیوێك قیرتاوكردنی وەستابوو، بەڵام كاركردن لە پرۆژەكە دەستی پێكردووەتەوە.
دیزانی دروستكردنی شەقامی 120 مەتری خێرا، وایكردووە كە ئۆتۆمبێلەكان دەتوانن بەخێرایی 100مەتر لە سەعاتێك دا بەسەر ئەو شەقامەدا بڕۆن. هیچ یوتێرنێك و پێچكردنەوەیەكی تێدا نییە، گشت پێچكردنەوە و لادانەكان لەرێگەی بەرزە پرد و پردی لادانەوە چارەسەركراون، كە لە ئایندەدا دەبێتە یەكێك لە باشترین شەقامەكانی كوردستان.
ئەم پرۆژەیە بە یەكێك لە پرۆژە ستراتیژییەكانی پایتەختی هەرێمی كوردستان دادەندرێت، گرنگی ئەو پرۆژە لەوەدایە جەنجاڵییەكانی نێو شار دەباتەوە دەرەوەی شار
شەقامی 120 مەتری هەولێر، بە سێ‌ قۆناخ تەواوكراوە، بەشی چەماوەی شەقامی كەركووك، تاوەکو شەقامی موسڵ كە 11 كیلۆمەترە، بە كۆمپانیای ئیكجلەری توركی درا، دوو بەشە چەماوەكەی دیکەشی، كە یەكێکیان 16 كیلۆمەترە و لە رێگەی موسڵەوە تاوەکو رێگەی سەرەكیی شەقڵاوەیە، لەوێشەوە 11 كیلۆمەترەكەی كۆتایی تاوەکو رێگەی كەركووك بەشی سێیەمە.

لە تایبەتمەندییەكانی ئەو پرۆژەەیە:-
_ پێچكردنەوە و لادان لە شەقامەكەدا نییە و لە رێگەی بەرزەپرد و پردی لادانەوە چارەسەركراون.
_ 15 ئۆڤەرپاس و 11 ئەندەر پاسی هەیە
_ پانی هەر سایدێك 15 مەترە و 3 ڕێڕەوی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلی هەیە.
_ دوو باریكە شەقامی خزمەتگوزاری، كە پانی هەر یەكەیان 12 مەترە و لە هەردوو لای شەقەمەكان.
_ پرۆژەكە بە جۆرێك دروستكراوە بەرگەی هاتووچۆی زۆر و بارهەڵگری گەورە بكرێت.

© 2017 Hawler