تشرینی یەکەم 21, 2020

جەمال بەختیاری نیگاركێش کۆچی دواییکرد

شه‌وی رابردوو، نیگاركێشی كورد، جه‌مال به‌ختیار له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیای ئەمه‌ریکا کۆچی دواییکرد.

جه‌مال به‌ختیار، کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە ، دۆست و هاوڕێی سەرۆک بارزانی بووە و تابلۆکانی زۆربەیان دەربارەی شۆڕشی ئەیلوول وگوڵان بووە، زۆر وێنەی سەرکردە مستەفا بارزانیی نەمری کێشاوە، جگە لەوە وێنەی زۆر جوانی سروشتی کوردستانی کێشاوە .

هونەرمەندی نیگارکێش جەمال بەختیار لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری كوردستان له مەهاباد بەشداری کردووە و پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری داوەتێ.

لە ساڵی 1957 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ریالیست و خۆشنوسێکی بە توانا بووە .

لە سەرەتای 1940 ەوە دەستی داوەتە نیگار کێشان، لە تەمەنی 7-8 ساڵییەوە خولیای نیگار کێشان بووه،لە ساڵی 1975 ـەوە کوردستانی به‌جێهێشتووه‌ و روویكردووه‌ته‌ ئه‌مه‌ریكا.

وێنەکانی زیاتر دیمەنی سروشت و ژیانی کوردەواری بە شێوەیەکی ساکار و فۆتۆگرافی وێنە کردوە.

© 2017 Hawler