تشرینی یەکەم 20, 2020

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو عەبباس ژاژڵەیی و کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو عەبباس ژاژڵەیی، کە دەکاتە مامی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

© 2017 Hawler