ئاب 18, 2018

هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ كردنەوەی ڕێگاكانی دەشتی نەینەوا

بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك ڕایدەگەیەنێت، بۆ خەڵكی باشیك زۆر گرنگە ڕێگەی نەوەران و رێگاكانی دیكە لەگەڵ كوردستان بكرێنەوە، هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ كردنەوەی ئەو ڕێگانە، بەڵام تا ئێستا لە دیوی مووسڵ ئەو رێگانە نەكراونەتەوە، ئەوەش كێشەیەكی زۆری بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران دروست كردووە.
زەنوون یونس، بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك، بۆ "هەولێر"دەڵێ، بۆ خەڵكی باشیك زۆر گرنگە ڕێگای ناوەران و رێگاكانی دیكە لەگەڵ كوردستان بكرێنەوە، چونكە زیاتر لە 20 گوند كە سەر بەو شارەدێیەن كەوتوونەتە پاش بازگە، بەوەش هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە ناتوانن هاتوچۆ بكەن و بێنە باشیك، لەگەڵ ئەوەی خەڵكی باشیك زۆربەیان مامۆستا و فەرمانبەرن و دەوامیان لە شێخانە، لەبەر نەكردنەوەی ئەو ڕێگانە ناتوانن هاتوچۆ بكەن.
گوتیشی، زۆرجار داوامان كردووە كە ئەو ڕێگانە بكرێنەوە، ئێستا باس لەوە دەكرێت ڕێگاكان دەكرێنەوە، بەس ماوە تەنسیق لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكاندا بكرێت، هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ كردنەوەی ئەو ڕێگانە، وەفدێك بە سەرۆكایەتی پارێزگای مووسڵ هاتبووە ناوچەكە باسی لەوە دەكرد ئەم هەفتەیە ئەو ڕێگانەی لەو ناوچانە ماون كە تا ئێستا نەكراونەتەوە ئەوانیش دەكرێنەوە، چاوەڕوانی كردنەوەی ئەو ڕێگانە دەكەین و داوا دەكەین هەرچی زووە ئەو ڕێگانە بكرێنەوە، بۆ ئەوەی خەڵك بە ئازادانە هاتوچۆ بكات و دەوامی خۆی بكات.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.