تشرینی یەکەم 16, 2018

لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی فێستیڤاڵی (ئاشتەوایی و پێكەوەژیان)ـی بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، فێستڤاڵی (ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان) لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا.

بەئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكومی و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆو جەماوەرێكی زۆری فێستیڤاڵی (ئاشتەوایی و پێكەوە ژیان) لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەڕێوەچوو، شایەنی گووتنە ئەم كۆلێژە یەكێكە لەپڕ چالاكیترین كۆلێژ لەبوارە جیاجیاكان.
(پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.سیروان عارەب ) ڕاگری كۆلێژ گوتی :" ئەو فێستیڤاڵە یەكێكە لەو چالاكیە گرنگانەی ساڵانە لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجام دەدرێت بەهاوكاری مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران كۆلێژ كە تێیدا كاروچالاكیەكانی مامۆستاو قوتابیان نمایش دەكرێت كە خۆی لەكاری زانستی و هونەری و كاری دەستی دەبینێتەوە، هەروەها چەندین چالاكی تر لەوانە مۆسیقاو گۆرانی كە هەموو لەلایەن قوتابیانی كۆلێژ بەهاوكاری مامۆستایانەوە ئەنجام دەدرێت .
م.سامان ئەحمەد یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆكی لێژنەی ئامادەكاری فێستیڤاڵ گوتی:"كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەشانازیەوە ساڵانە فێستیڤاڵی خۆی ئەنجام دەدات، ماوەیەكی زۆرە لەڕێگای لێژنەكانەوە ئامادەكاری دەكەین بۆ ئەو فێستیڤاڵە بەهاوكاری مامۆستاو قوتابیان و فەرمانبەرانەوە كە بەبەردەوامی شەونخونیان كردوە، دەمەوێ زۆر سوپاسی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.سیروان عارەب ڕاگری كۆلێژ بكەم كە بەبەردەوامی لەگەڵمان بووە.
 هەروەها م.سامان دەڵێ:" یەكەم بەش كە كارەكانیان نمایشكرد كاری ئازاد بوو،دواتربەشی زانستی گشتی كەلەبواری تاقیگەدا كارەكانیان دەستپێكرد، هەروەها بەشی ماتماتیك ئامادەكاری زۆر باشیان كردبوو بەتاقیكردنەوەی ماتماتیكی، بەشی زمانی ئینگلیزی بەچەند وتەیەكی جوان توانیان كارە ناوازەكانیان نمایش بكەن، جگە لەمانە بەشی كوردی كەلوپەلی كوردەواریان نمایشكردو ئەوەی جێی سەرنجە دوو قوتابی بەشی كوردی ڕۆژی ئاهەنگیان خستە ئەم ڕۆژە بەجل و بەرگی كوردیەوە،هەروەها بەشی باخچەی منداڵان بەچەندین كاری جوان بەشدار بوون،بێجگە لەمانە بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان بەدروستكردنی ئەشكەوتی شانەدەرو چەند قوتابیەك بەجل و بەرگی تایبەت لەشێوەی مرۆڤی نیاردەرتاڵ بەشدار بوون، هەروەها كۆتا بەش زمانی عەرەبی بوو كە بەجل و بەرگی تایبەت بەشداربوون، لەكۆتاییدائامادەبووان گوڵبارانكران بەفڕۆكە، سوپاسی سەرجەم مامۆستاو قوتابیان و فەرمانبەران دەكەین .
شایەنی گووتنە ڕێكەوتی 12/4/2018 لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی فێستیڤاڵی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بەڕێوەچوو .

 

دیمانە: هێمن خەلیل

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
  • 68
  • 69
  • 70
  • 71
  • 72
  • 73
  • 74
  • 75
  • 76
  • 77
  • 78
  • 79
  • 80
  • 81
  • 82
  • 83
  • 84
  • 85
  • 86
  • 87
  • 88
  • 89
  • 90
  • 91
  • 92
  • 93
  • 94
  • 95
  • 96
  • 97
  • 98
  • 99
  • 100
  • 101
  • 102
  • 103
  • 104
  • 105
  • 106
  • 107
  • 108
  • 109
  • 110
  • 111
  • 112
  • 113
  • 114
  • 115
  • 116
  • 117
  • 118
  • 119
  • 120
  • 121
  • 122
  • 123
  • 124
  • 125
  • 126
  • 127
  • 128
  • 129
  • 130
  • 131
  • 132
  • 133
  • 134
  • 135
  • 136
  • 137
  • 138
  • 139
  • 140
  • 141
  • 142
  • 143
  • 144
  • 145
  • 146
  • 147
  • 148
  • 149
  • 150
  • 151
  • 152
  • 153
  • 154
  • 155
  • 156
  • 157
  • 158
  • 159
  • 160
  • 161
  • 162
  • 163
  • 164
  • 165
  • 166
  • 167
  • 168
  • 169
  • 170
  • 171
  • 172
  • 173
  • 174
  • 175
  • 176
  • 177
  • 178
  • 179
  • 180
  • 181
  • 182
  • 183
  • 184
  • 185
  • 186
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.