تەمموز 23, 2018

به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ ) پ . د . ك

له‌سۆنگه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبون ‌و، له‌چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌ دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كاندا و، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كه‌ین و، ئاگاداری لقه‌كانی ( ٤، ١١، ١٢، ٢١ ) و به‌رپرسانی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و كادرو ئه‌ندام و لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانمان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی لیستی ( ١٨٤ ) ی پارتیمان له‌سنوری چالاكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان ده‌كه‌ین كه‌ :
١/ خۆیان به‌دووربگرن له‌ئاهه‌نگ گێڕان و، كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆموبیل له‌ شه‌قام و شوینه‌ گششتییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا بارگرانی له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك و، جه‌نجاڵی ڕێگاوبان و هاتوچۆ دروست نه‌كه‌ین . به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و، له‌ پێگه‌ی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و میژووییه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و، خۆمان له‌گرژی و وتاری زبرو ئالۆزی میدیایی ده‌پارێزین .
٢/ داواكارین له‌سه‌رجه‌م به‌ربژێره‌كانمان له‌سنوری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان، كه پابه‌ند بن به‌ یاساو ڕێساكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و، ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه‌له‌ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چن .
پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندبن و، پشت به‌خواو ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانمان، سه‌ركه‌وتن بۆ لیستی ( ١٨٤ ) پارتیمان ده‌بێت .
( ئه‌دهه‌م بارزانی )
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.